{ هەندێك لە باسی كافران}
[
إِنَّ الَّذِينَ كَفَرُوا لَنْ تُغْنِيَ عَنْهُمْ أَمْوَالُهُمْ وَلَا أَوْلَادُهُمْ مِنَ اللَّهِ شَيْئًا
] به دڵنیایى كافران و بێباوه‌ڕان ماڵ و منداڵیان هیچ سوودێكیان پێ ناگه‌یه‌نێ لای خوای گه‌وره وه له عه‌زابی خواى گه‌وره ڕزگاریان ناكات [
وَأُولَئِكَ هُمْ وَقُودُ النَّارِ (١٠)
] وه ئه‌مانه سووته‌مه‌نی ئاگری دۆزه‌خن.