{فەرمانكردن بەیەكریزی‌و قەدەغە كردنی پەرتەوازەیی}
[
وَاعْتَصِمُوا بِحَبْلِ اللَّهِ جَمِيعًا
] وه ئێوه هه‌ر هه‌مووتان ده‌ست بگرن به حه‌بل و په‌تی خوای گه‌وره‌وه واته: به دینی خوا‌و به ئیسلام و به قورئان [
وَلَا تَفَرَّقُوا
] وه به‌ڵام ته‌فره‌قه مه‌كه‌ن و پارچه پارچه‌و به‌ش به‌ش و په‌رته‌وازه مه‌بن [
وَاذْكُرُوا نِعْمَتَ اللَّهِ عَلَيْكُمْ إِذْ كُنْتُمْ أَعْدَاءً
] وه‌یادی ئه‌و نیعمه‌تانه‌ی خوای گه‌وره بكه‌نه‌وه به‌سه‌رتانه‌وه كاتێك كه ئێوه (ئه‌وس و خه‌زره‌ج) دوژمنی یه‌كتری بوون [
فَأَلَّفَ بَيْنَ قُلُوبِكُمْ فَأَصْبَحْتُمْ بِنِعْمَتِهِ إِخْوَانًا
] وه خوای گه‌وره دڵتانی یه‌كخست و به‌هۆی نیعمه‌ت و دینه‌كه‌ى خوای گه‌وره كردنی به برای یه‌كتری [
وَكُنْتُمْ عَلَى شَفَا حُفْرَةٍ مِنَ النَّارِ
] وه ئێوه له‌سه‌ر لێواری چاڵی ئاگری دۆزه‌خ بوون كه به‌و حاڵه بمردنایه ئه‌چوونه ئاگری دۆزه‌خ چونكه كافر بوون [
فَأَنْقَذَكُمْ مِنْهَا
] خوای گه‌وره له‌و كوفره وه له‌و ئاگری دۆزه‌خ ئێوه‌ی ڕزگار كرد به‌هۆی پێغه‌مبه‌ری خواوه -
صلی الله علیه وسلم
- [
كَذَلِكَ يُبَيِّنُ اللَّهُ لَكُمْ آيَاتِهِ
] به‌م شێوازه خوای گه‌وره ئایه‌ته‌كانی خۆیتان بۆ ڕوون ئه‌كاته‌وه [
لَعَلَّكُمْ تَهْتَدُونَ (١٠٣)
] به‌ڵكو خوای گه‌وره هیدایه‌تتان بدات و ڕێگای هیدایه‌ت بگرنه‌به‌ر .