[
ضُرِبَتْ عَلَيْهِمُ الذِّلَّةُ أَيْنَ مَا ثُقِفُوا
] وه خوای گه‌وره زه‌لیلی و سه‌رشۆڕى به‌سه‌ر جووله‌كه‌دا داناوه له هه‌ر شوێنێك بن موسڵمان زاڵ ئه‌بێ به‌سه‌ریاندا [
إِلَّا بِحَبْلٍ مِنَ اللَّهِ
] ته‌نها مه‌گه‌ر عه‌هدو په‌یمانێك هه‌بێ له‌لایه‌ن خوای گه‌وره‌وه كه كوشتار نه‌كرێن [
وَحَبْلٍ مِنَ النَّاسِ
] یاخود موسڵمانان خۆیان عه‌هدو په‌یمان و به‌ڵێنێكیان له‌گه‌ڵیاندا هه‌بێ [
وَبَاءُوا بِغَضَبٍ مِنَ اللَّهِ
] وه جووله‌كه‌كان به تووڕه‌بوونی خواى گه‌وره‌وه ئه‌گه‌ڕێنه‌وه، وه خوای گه‌وره لێیان تووڕه‌یه [
وَضُرِبَتْ عَلَيْهِمُ الْمَسْكَنَةُ ذَلِكَ بِأَنَّهُمْ كَانُوا يَكْفُرُونَ بِآيَاتِ اللَّهِ
] وه دیسانه‌وه زه‌لیلی و ڕیسوایی زاڵكراوه به‌سه‌ریانداو نووسراوه له‌سه‌ریان له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌وان كوفر ئه‌كه‌ن به ئایه‌ته‌كانی خوای گه‌وره [
وَيَقْتُلُونَ الْأَنْبِيَاءَ بِغَيْرِ حَقٍّ
] وه پێغه‌مبه‌رانی خوای گه‌وره ئه‌كوژن به‌ناحه‌ق [
ذَلِكَ بِمَا عَصَوْا وَكَانُوا يَعْتَدُونَ (١١٢)
] وه ئه‌میش به‌هۆی مه‌عصیه‌ت و له‌ڕێ ده‌رچوونی خۆیان، وه ده‌ستدرێژیان ئه‌كرد.