[
مَثَلُ مَا يُنْفِقُونَ فِي هَذِهِ الْحَيَاةِ الدُّنْيَا
] نموونه‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی كه ماڵی خۆیان ئه‌به‌خشن له ژیانی دونیادا له دژایه‌تی خوا‌و پێغه‌مبه‌ری خوادا -
صلی الله علیه وسلم
- [
كَمَثَلِ رِيحٍ فِيهَا صِرٌّ
] وه‌كو نموونه‌ی بایه‌ك وایه كه سه‌رمایه‌كی زۆر سه‌ختی له‌گه‌ڵدابێ [
أَصَابَتْ حَرْثَ قَوْمٍ ظَلَمُوا أَنْفُسَهُمْ فَأَهْلَكَتْهُ
] كه بدات له زه‌رعات و كێڵگه‌ی كه‌سانێك كه زوڵمیان له نه‌فسی خۆیان كردبێ به‌تاوان كه ئه‌و كێڵگه‌و كشتوكاڵ و زه‌رعاته هه‌مووی له‌ناو ئه‌بات [
وَمَا ظَلَمَهُمُ اللَّهُ وَلَكِنْ أَنْفُسَهُمْ يَظْلِمُونَ (١١٧)
] وه خوای گه‌وره زوڵمیان لێ ناكات به‌ڵكو ئه‌وان خۆیان زوڵمیان له نه‌فسی خۆیان كرد به شیرك و به كوفر‌و دژایه‌تی خوا‌و پێغه‌مبه‌ری خوا -
صلی الله علیه وسلم
- ئه‌مه نموونه‌یه‌ك بوو واته ئه‌گه‌ر هه‌ر شتێك بكه‌ن ئه‌وه خوای گه‌وره له‌گه‌ڵ كوفردا لێیان وه‌رناگرێ.