{كافر جێگای متمانە نیە}
[
يَا أَيُّهَا الَّذِينَ آمَنُوا لَا تَتَّخِذُوا بِطَانَةً مِنْ دُونِكُمْ
] ئه‌ی باوه‌ڕداران ئێوه كه‌سانێكی كافر مه‌كه‌ن به خاوه‌ن نهێنى خۆتان و نهێنی خۆتان لای ئه‌وان ئاشكرا مه‌كه‌ن و مه‌دركێنن چونكه [
لَا يَأْلُونَكُمْ خَبَالًا
] ئه‌وان كه‌مته‌رخه‌می ناكه‌ن له ئاشووبگێڕان دژی ئێوه [
وَدُّوا مَا عَنِتُّمْ
] وه ئه‌وان ئاواته‌خوازى هه‌موو شتێكن كه ئێوه تووشی مه‌شه‌قه‌ت و ناڕه‌حه‌تى و زیان بكات [
قَدْ بَدَتِ الْبَغْضَاءُ مِنْ أَفْوَاهِهِمْ
] له‌به‌ر سه‌ختی ڕق و كینه‌یان ڕق و كینه له ده‌میانه‌وه ده‌رئه‌كه‌وێت و به‌ڕوویانه‌وه دیاره ناتوانن بیشارنه‌وه ئه‌وه‌نده كینه له دڵن [
وَمَا تُخْفِي صُدُورُهُمْ أَكْبَرُ
] هێشتا ئه‌وه‌یشی له دڵیان‌دا شاردوویانه‌ته‌وه یه‌كجار زۆرتره [
قَدْ بَيَّنَّا لَكُمُ الْآيَاتِ إِنْ كُنْتُمْ تَعْقِلُونَ (١١٨)
] به‌دڵنیایى ئێمه ئایه‌ته‌كانی خۆمانتان بۆ ڕوون ده‌كه‌ینه‌وه ئه‌گه‌ر ئێوه عه‌قڵتان هه‌بێ و لێی تێ بگه‌ن .