[
وَمَا مُحَمَّدٌ إِلَّا رَسُولٌ
] كاتێك كه له جه‌نگی ئوحود وتیان: محمد -
صلی الله علیه وسلم
- كوژراوه هه‌بوو له موسڵمانان نزیك بوو تووشی فه‌شه‌ل بن خوای گه‌وره فه‌رمووی: محمد -
صلی الله علیه وسلم
- هیچ شتێك نیه ته‌نها پێغه‌مبه‌رێك نه‌بێت له پێغه‌مبه‌رانی خوا [
قَدْ خَلَتْ مِنْ قَبْلِهِ الرُّسُلُ
] كه چه‌نده‌ها پێغه‌مبه‌رانی تر پێش محمد -
صلی الله علیه وسلم
- مردوونه وه كوژراون [
أَفَإِنْ مَاتَ أَوْ قُتِلَ انْقَلَبْتُمْ عَلَى أَعْقَابِكُمْ
] ئایا ئه‌گه‌ر محمد -
صلی الله علیه وسلم
- بمرێت یان بكوژرێت ئێوه پاشگه‌ز ئه‌بنه‌وه له دین و هه‌ڵئه‌گه‌ڕێنه‌وه‌و واز له دین دێنن، ئه‌مه پێش ئه‌وه‌ی كه ئه‌م ئایه‌ته داببه‌زێ كه خوای گه‌وره به پێغه‌مبه‌ری خوای -
صلی الله علیه وسلم
- ڕاگه‌یاند كه ئه‌تپارێزم و ناتوانن بتكوژن [
وَاللَّهُ يَعْصِمُكَ مِنَ النَّاسِ
] (الْمَائِدَة : ٦٧) [
وَمَنْ يَنْقَلِبْ عَلَى عَقِبَيْهِ فَلَنْ يَضُرَّ اللَّهَ شَيْئًا
] ئه‌گه‌ر پێغه‌مبه‌ری خوا -
صلی الله علیه وسلم
- بمرێ یان بكوژرێ هه‌ر كه‌سێك پاشگه‌ز بێته‌وه ئه‌وا هیچ زیانێك له خوای گه‌وره نادات ته‌نها زیان له خۆی ئه‌دات [
وَسَيَجْزِي اللَّهُ الشَّاكِرِينَ (١٤٤)
] وه خوای گه‌وره پاداشتی ئه‌و كه‌سانه ئه‌داته‌وه كه شوكرانه‌بژێری خوایان كردووه‌و ئارامیان گرتووه‌و كوشتاریان كردووه له پێناو خوای گه‌وره‌دا .