[
قُلْ أَؤُنَبِّئُكُمْ بِخَيْرٍ مِنْ ذَلِكُمْ
] ئه‌ی محمد -
صلی الله علیه وسلم
- پێیان بفه‌رموو: ئایا هه‌واڵتان پێ بده‌م له هه‌موو له‌و شتانه باشتر چیه؟ [
لِلَّذِينَ اتَّقَوْا عِنْدَ رَبِّهِمْ
] بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ی كه ته‌قوای خوای گه‌وره‌یان كردووه له دونیادا له لایه‌نی په‌روه‌ردگاریان له ڕۆژی قیامه‌ت [
جَنَّاتٌ تَجْرِي مِنْ تَحْتِهَا الْأَنْهَارُ خَالِدِينَ فِيهَا
] خوای گه‌وره كۆمه‌ڵێك باخ و باخاتیان له‌ناو به‌هه‌شتدا ئه‌داتێ كه جۆگه‌له ئاو له ژێر ئه‌و دارانه‌دا ئه‌ڕوات وه به نه‌مری و هه‌میشه‌یی تیایدا ئه‌مێننه‌وه [
وَأَزْوَاجٌ مُطَهَّرَةٌ
] وه كۆمه‌ڵێك خێزانی پاكیان ئه‌داتێ كه وه‌ك ئافره‌تانی دونیا نین كه تووشی حه‌یزو نیفاس و ئه‌و شتانه ببن [
وَرِضْوَانٌ مِنَ اللَّهِ
] وه ڕه‌زامه‌ندی خوای گه‌وره‌شیان له‌سه‌ره خوای گه‌وره لێیان ڕازی ئه‌بێ [
وَاللَّهُ بَصِيرٌ بِالْعِبَادِ (١٥)
] وه خوای گه‌وره زۆر بینه‌ره به به‌نده‌كانی خۆی كێ شایه‌نی ئه‌م پاداشتانه‌یه كه بیداته‌وه .