[
ثُمَّ أَنْزَلَ عَلَيْكُمْ مِنْ بَعْدِ الْغَمِّ أَمَنَةً نُعَاسًا يَغْشَى طَائِفَةً مِنْكُمْ
] له دوای ئه‌و تێك‌شكان و خه‌فه‌ته خوای گه‌وره هێمنی و ئارامی بۆتان دابه‌زاند به‌وه‌ی كه وه‌نه‌وزه و خه‌وه‌نوچكه‌یه‌كی كه‌م بردتانیه‌وه كه بووه هۆی ئه‌وه‌ی كه هێمن و ئارام بنه‌وه ئه‌وانه‌ی كه له جه‌نگه‌كه‌دا مابوونه‌وه كه باوه‌ڕداران بوون [
وَطَائِفَةٌ قَدْ أَهَمَّتْهُمْ أَنْفُسُهُمْ
] به‌ڵام كۆمه‌ڵێكی تر كه هه‌ندێكی خه‌ڵكی مونافیق بوون ته‌نها هه‌م و غه‌میان نه‌فسی خۆیان بوو به‌هۆڵی خۆیانه‌وه بوون، له ترس‌دا وه‌نه‌وزه نه‌یبردنه‌وه [
يَظُنُّونَ بِاللَّهِ غَيْرَ الْحَقِّ ظَنَّ الْجَاهِلِيَّةِ
] وه گومانی ناحه‌ق و نه‌زانیان به‌خوای گه‌وره ئه‌برد كه خوای گه‌وره سه‌ریان ناخات و موسڵمانان له‌ناو ده‌چن [
يَقُولُونَ هَلْ لَنَا مِنَ الْأَمْرِ مِنْ شَيْءٍ
] وه به پێغه‌مبه‌ری خوایان ئه‌ووت -
صلی الله علیه وسلم
- ئایا سه‌ركه‌وتن بۆ ئێمه هه‌یه ئایا سه‌ر ئه‌كه‌وین به‌سه‌ر دوژمنان تا غه‌نیمه‌تیان لێ به‌رین ئه‌مان بۆ غه‌نیمه‌ت هاتبوون [
قُلْ إِنَّ الْأَمْرَ كُلَّهُ لِلَّهِ
] ئه‌ی محمد -
صلی الله علیه وسلم
- پێیان بڵێ: سه‌ركه‌وتن هه‌مووی به‌ده‌ست خوای گه‌وره‌یه‌و به‌ده‌ست كه‌س نیه [
يُخْفُونَ فِي أَنْفُسِهِمْ مَا لَا يُبْدُونَ لَكَ
] شتێك له نه‌فسی خۆیان ئه‌شارنه‌وه بۆ تۆی ده‌رنابڕن كه ئه‌مانه وتمان: مونافیق بوون [
يَقُولُونَ لَوْ كَانَ لَنَا مِنَ الْأَمْرِ شَيْءٌ مَا قُتِلْنَا هَاهُنَا
] ئه‌ڵێن: ئه‌گه‌ر بهاتایه‌و سه‌ركه‌وتن بۆ ئێمه بوایه و ئێمه سه‌ربكه‌وتینایه ئێستا لێره‌دا ئاوا نه‌ئه‌كوژراین، ئه‌مه قسه‌ى (موتعیبى كوڕى قوشه‌یر) بوو خواى گه‌وره ئه‌م ئایه‌ته‌ى دابه‌زاند [
قُلْ لَوْ كُنْتُمْ فِي بُيُوتِكُمْ لَبَرَزَ الَّذِينَ كُتِبَ عَلَيْهِمُ الْقَتْلُ إِلَى مَضَاجِعِهِمْ
] ئه‌ی محمد -
صلی الله علیه وسلم
- پێیان بڵێ: ئه‌گه‌ر له ماڵه‌كانی خۆیشتان بوونایه ئه‌بوایه ده‌رچوونایه بۆ كوشتار‌و بكوژرانایه‌و ئه‌مه شوێنه‌كانیان بوایه ئه‌مه قه‌زاو قه‌ده‌ری خوای گه‌وره‌یه‌و ناگه‌ڕێته‌وه [
وَلِيَبْتَلِيَ اللَّهُ مَا فِي صُدُورِكُمْ
] وه تا خوای گه‌وره ئه‌وه‌ی له دڵتاندایه تاقیتان بكاته‌وه كێ ئیخلاصی هه‌یه‌و كێیش شه‌یتان وه‌سوه‌سه‌ی بۆ دروست ده‌كات [
وَلِيُمَحِّصَ مَا فِي قُلُوبِكُمْ
] وه دڵتان پاك بكاته‌وه‌و پاڵفته‌ی بكات [
وَاللَّهُ عَلِيمٌ بِذَاتِ الصُّدُورِ (١٥٤)
] وه خوای گه‌وره زانایه به‌و دڵه‌ی كه له‌ناو سینگتاندایه .