[
هُمْ دَرَجَاتٌ عِنْدَ اللَّهِ
] ئه‌مه چه‌ند پله‌یه‌كی لێك جیاوازن ئه‌وه‌ی شوێن ڕه‌زامه‌ندی خوا كه‌وتووه جیاوازه له‌وه‌ی كه به‌تووڕه‌بوونی خوای گه‌وره‌وه گه‌ڕاوه‌ته‌وه به‌هۆی تاوانه‌وه [
وَاللَّهُ بَصِيرٌ بِمَا يَعْمَلُونَ (١٦٣)
] وه خوای گه‌وره بینه‌ره به‌هه‌موو كرده‌وه‌یه‌ك كه ئێوه ئه‌یكه‌ن خوای گه‌وره هه‌مووی ئه‌بینێ .