{ تەنها دینی راست لای خوای گەورە ئیسلامە}
[
إِنَّ الدِّينَ عِنْدَ اللَّهِ الْإِسْلَامُ
] به دڵنیایى ته‌نها دینێك كه خوای گه‌وره پێی ڕازی بێ و قبووڵی بكات ئیسلامه [
وَمَا اخْتَلَفَ الَّذِينَ أُوتُوا الْكِتَابَ إِلَّا مِنْ بَعْدِ مَا جَاءَهُمُ الْعِلْمُ
] وه ئه‌وانه‌ی كه ئه‌هلی كتاب بوون و كتابی ئاسمانیان بۆ هاتبوو له جووله‌كه‌و گاوره‌كان ئیختیلاف و جیاوازی نه‌كه‌وته نێوانیان ئیلا له پاش ئه‌وه نه‌بێ كه عیلم و زانیاریان بۆ هات له كتێبه ئاسمانیه‌كانی خۆیاندا [
بَغْيًا بَيْنَهُمْ
] كاتێكیش كه ئیمانیان به پێغه‌مبه‌ری خوا -
صلی الله علیه وسلم
- نه‌هێنا هه‌ر له حه‌سوودیدا بوو، یاخود له‌نێوان یه‌كتریدا حه‌سودیان به‌یه‌كتر برد [
وَمَنْ يَكْفُرْ بِآيَاتِ اللَّهِ فَإِنَّ اللَّهَ سَرِيعُ الْحِسَابِ (١٩)
] وه هه‌ر كه‌سێكیش كوفر بكات به ئایه‌ته‌كانی خوای گه‌وره و ئیمانی پێ نه‌هێنێ ئه‌وا به راستى حیساب و لێپرسینه‌وه‌ی خوای گه‌وره زۆر خێرایه.