[
لَا يَتَّخِذِ الْمُؤْمِنُونَ الْكَافِرِينَ أَوْلِيَاءَ مِنْ دُونِ الْمُؤْمِنِينَ
] نابێ باوه‌ڕداران كافران بكه‌ن به دۆست و خۆشه‌ویست و سه‌رخه‌رو پشتیوانی خۆیان و خۆشیانیان بوێ له جگه له ئیمانداران [
وَمَنْ يَفْعَلْ ذَلِكَ فَلَيْسَ مِنَ اللَّهِ فِي شَيْءٍ
] وه هه‌ر كه‌سێك وابكات ئه‌وا خوای گه‌وره به‌ریه له‌و كه‌سه‌و شتێكی لای خوای گه‌وره نامێنێ [
إِلَّا أَنْ تَتَّقُوا مِنْهُمْ تُقَاةً
] ئیلا ئه‌گه‌ر هاتوو ترسان بتانكوژن ئه‌وكاته دروسته به ئاشكرا وه‌لائی خۆتانیان بۆ ده‌ربڕن به‌ڵام دڵتان پڕ بێت له باوه‌ڕ [
وَيُحَذِّرُكُمُ اللَّهُ نَفْسَهُ
] وه خوای گه‌وره ئه‌تانترسێنێ و ئاگادارتان ئه‌كاته‌وه به نه‌فسی پیرۆزی خۆی نه‌كه‌ن كافران بكه‌نه وه‌لی و دۆست و خۆشه‌ویستی خۆتان چونكه سزاى سه‌ختتان ده‌دات [
وَإِلَى اللَّهِ الْمَصِيرُ (٢٨)
] وه سه‌ره‌نجامی گه‌ڕانه‌وه‌شتان هه‌ر بۆ لای خوای گه‌وره‌یه.