[

قُلْ إِنْ تُخْفُوا مَا فِي صُدُورِكُمْ أَوْ تُبْدُوهُ يَعْلَمْهُ اللَّهُ

] ئه‌ی محمد -

صلی الله علیه وسلم

- پێیان بڵێ: هه‌ر شتێك له‌ سینگتاندا له‌ دڵتاندا بشارنه‌وه‌ یان ئاشكرای بكه‌ن خوای گه‌وره‌ عیلم و زانیاری پێیه‌ وه‌ ئاگای لێیه‌ [

وَيَعْلَمُ مَا فِي السَّمَاوَاتِ وَمَا فِي الْأَرْضِ

] وه‌ هه‌رچی له‌ ئاسمانه‌كان و زه‌وی هه‌یه‌ خوای گه‌وره‌ زانیاری به‌ هه‌مووی هه‌یه‌ [

وَاللَّهُ عَلَى كُلِّ شَيْءٍ قَدِيرٌ (٢٩)

] وه‌ خوای گه‌وره‌ تواناو ده‌سه‌ڵاتی به‌سه‌ر هه‌موو شتێكدا هه‌یه‌.