{زەكەریا -
صلی الله علیه وسلم
- داوای منداڵ لە خوای گەورە دەكات}
[
هُنَالِكَ دَعَا زَكَرِيَّا رَبَّهُ
] له‌وێدا زه‌كه‌ریا -
صلی الله علیه وسلم
- كه بینی خوای گه‌وره ئه‌و ڕزقه‌ی به مه‌ریه‌م به‌خشیوه ئه‌وكاته هیواو ئومێدی زیاتر بوو كه خۆى پیره‌مێرد بوو، وه خێزانه‌كه‌ى پیره‌ژنێكى نه‌زۆك بوو، دوعای كرد‌و له په‌روه‌ردگار پاڕایه‌وه [
قَالَ رَبِّ هَبْ لِي مِنْ لَدُنْكَ ذُرِّيَّةً طَيِّبَةً إِنَّكَ سَمِيعُ الدُّعَاءِ (٣٨)
] فه‌رمووی: ئه‌ی په‌روه‌ردگار له‌لایه‌ن خۆته‌وه نه‌وه‌یه‌كی پاك و چاكم پێ ببه‌خشه به دڵنیایى تۆ هه‌موو دوعایه‌ك ئه‌بیستی وه وه‌ڵام ئه‌ده‌یته‌وه .