[
ذَلِكَ مِنْ أَنْبَاءِ الْغَيْبِ نُوحِيهِ إِلَيْكَ وَمَا كُنْتَ لَدَيْهِمْ إِذْ يُلْقُونَ أَقْلَامَهُمْ أَيُّهُمْ يَكْفُلُ مَرْيَمَ
] ئه‌مه‌ی كه باسمان كرد ئه‌ی محمد -
صلی الله علیه وسلم
- هه‌ندێك له هه‌واڵه‌كانی غه‌یب بوو به وه‌حی بۆ تۆمان نارد، وه تۆ له‌لای ئه‌وان نه‌بووی كاتێك كه قه‌ڵه‌مه‌كانیان هه‌ڵدایه ناو ئاوه‌وه وه‌كو تیروپشكێك بۆ ئه‌وه‌ی كه كامیان مه‌ریه‌م بگرنه لای خۆیان و سه‌رپه‌رشتی بكه‌ن وتیان: ئه‌گه‌ر هاتوو قه‌ڵه‌می هه‌ر كه‌سێك راوه‌ستاو له‌گه‌ڵ ئاوه‌كه‌دا نه‌ڕۆی ئه‌وا سه‌رپه‌رشتی مه‌ریه‌م ئه‌كات، وه قه‌ڵه‌مه‌كه‌ی زه‌كه‌ریا -
صلی الله علیه وسلم
- راوه‌ستاو تیروپشكه‌كه بۆ ئه‌و ده‌رچوو سه‌رپه‌رشتی مه‌ریه‌می كرد [
وَمَا كُنْتَ لَدَيْهِمْ إِذْ يَخْتَصِمُونَ (٤٤)
] وه كاتێك كه مشتومڕیان بوو له‌سه‌ر ئه‌و شته تۆ له‌لای ئه‌وان نه‌بووی خوای گه‌وره‌یه كه بۆ تۆی ئه‌گێڕێته‌وه.