[

وَمُصَدِّقًا لِمَا بَيْنَ يَدَيَّ مِنَ التَّوْرَاةِ

] وه‌ ئه‌و ته‌وراته‌ی كه‌ له‌ پێش مندا بۆ موسى -

صلی الله علیه وسلم

- هاتووه‌ منیش به‌ دڵنیایى دائه‌نێم وه‌ ئه‌ویش مژده‌ی پێ دابوون كه‌ عیسى -

صلی الله علیه وسلم

- به‌و شێوازه‌ دێت [

وَلِأُحِلَّ لَكُمْ بَعْضَ الَّذِي حُرِّمَ عَلَيْكُمْ

] وه‌ بۆ ئه‌وه‌ش هاتوومه‌ كه‌ هه‌ندێك له‌و شتانه‌ی كه‌ له‌ ته‌وراتدا له‌سه‌رتان حه‌رام كرابوو كه‌ خۆتان حه‌رامتان كردبوو له‌سه‌ر خۆتان تا بۆتانی حه‌ڵاڵ بكه‌مه‌وه‌ [

وَجِئْتُكُمْ بِآيَةٍ مِنْ رَبِّكُمْ

] وه‌ موعجیزه‌و نیشانه‌یه‌كیشم له‌لایه‌ن په‌روه‌ردگاره‌وه‌ بۆتان هێناوه‌ له‌سه‌ر راستگۆییم [

فَاتَّقُوا اللَّهَ وَأَطِيعُونِ (٥٠)

] ئێوه‌ش ته‌قوای خوای گه‌وره‌ بكه‌ن وه‌ گوێڕایه‌ڵی من بكه‌ن وه‌ شوێنی من بكه‌ون .