[
يَا أَهْلَ الْكِتَابِ لِمَ تُحَاجُّونَ فِي إِبْرَاهِيمَ
] ئه‌ی محمد -
صلی الله علیه وسلم
- بڵێ: ئه‌ی ئه‌هلی كتاب ئه‌ی جووله‌كه‌و گاوره‌كان بۆچی مشتومڕو ده‌مه‌قاڵێ ئه‌كه‌ن سه‌باره‌ت به ئیبراهیم كه ئه‌ڵێن: ئیبراهیم -
صلی الله علیه وسلم
- له‌سه‌ر دینی ئێمه بووه [
وَمَا أُنْزِلَتِ التَّوْرَاةُ وَالْإِنْجِيلُ إِلَّا مِنْ بَعْدِهِ
] له كاتێكدا ئێوه خۆتان ئه‌زانن ته‌ورات و ئینجیل بۆ موسى و عیسى (عليهما الصلاة والسلام) دانه‌به‌زیوه ئیلا له دوای ئیبراهیم -
صلی الله علیه وسلم
- نه‌بێ ئیتر چۆن ئیبراهیم له‌سه‌ر دینی ئێوه بووه [
أَفَلَا تَعْقِلُونَ (٦٥)
] بۆ عاقڵ نابن و بۆ بیر ناكه‌نه‌وه ئیتر چۆن ئیبراهیم جووله‌كه یان گاور بووه .