[

إِنَّ أَوْلَى النَّاسِ بِإِبْرَاهِيمَ لَلَّذِينَ اتَّبَعُوهُ وَهَذَا النَّبِيُّ وَالَّذِينَ آمَنُوا

] له‌ هه‌موو كه‌س له‌پێشترو شایه‌نتر به‌ ئیبراهیم -

صلی الله علیه وسلم

- ئه‌و كه‌سانه‌یه‌ كه‌ شوێنی كه‌وتون له‌ كاتی خۆی، وه‌ ئه‌م پێغه‌مبه‌ره‌یه‌ كه‌ محمده‌ -

صلی الله علیه وسلم

- له‌به‌ر ئه‌وه‌ی له‌ نه‌وه‌ی ئه‌وه‌، وه‌ باوه‌ڕدارانیش له‌ هه‌موو كه‌س له‌ پێشترن به‌ ئیبراهیم -

صلی الله علیه وسلم

- [

وَاللَّهُ وَلِيُّ الْمُؤْمِنِينَ (٦٨)

] وه‌ خوای گه‌وره‌ دۆست و پشتیوان و سه‌رخه‌ری هه‌موو باوه‌ڕدارانه‌ .