[
إِنَّ الَّذِينَ يَشْتَرُونَ بِعَهْدِ اللَّهِ وَأَيْمَانِهِمْ ثَمَنًا قَلِيلًا
] پیاوێك له بازاڕ شتێكى ده‌فرۆشت سوێندى خوارد به خواى گه‌وره كه ئه‌وه‌نده‌ى پێداوه پێیشى نه‌دابوو راستى نه‌ده‌كرد بۆ ئه‌وه‌ى فێڵ له موسڵمانێك بكات خواى گه‌وره ئه‌م ئایه‌ته‌ى دابه‌زاند و فه‌رمووى: ئه‌و كه‌سانه‌ی كه عه‌هدو به‌ڵێنی خوای گه‌وره‌و سوێند خواردن به‌درۆ ئه‌گۆڕنه‌وه به نرخێكی كه‌م، واته دونیاى پێ ده‌ست ده‌خه‌ن [
أُولَئِكَ لَا خَلَاقَ لَهُمْ فِي الْآخِرَةِ
] ئه‌وانه له ڕۆژی قیامه‌ت هیچ به‌شێكیان نیه له ئه‌جرو پاداشت [
وَلَا يُكَلِّمُهُمُ اللَّهُ وَلَا يَنْظُرُ إِلَيْهِمْ يَوْمَ الْقِيَامَةِ وَلَا يُزَكِّيهِمْ وَلَهُمْ عَذَابٌ أَلِيمٌ (٧٧)
] وه خوای گه‌وره له ڕۆژی قیامه‌ت قسه‌یان له‌گه‌ڵدا ناكات وه ته‌ماشایان ناكات وهپاكیان ناكاته‌وه له تاوان وه سزایه‌كی زۆر به‌ئێش و ئازاریان بۆ هه‌یه، (ئه‌شعه‌س) ده‌فه‌رمێت ئه‌م ئایه‌ته له‌سه‌ر من دابه‌زى كه بیرێكم هه‌بوو له‌ناو زه‌وى ئامۆزایه‌كم، پێغه‌مبه‌ر -
صلی الله علیه وسلم
- فه‌رمووى: كێ شایهتته؟ وتم: شایه‌تم نیه، فه‌رمووى: ده‌بێت ئه‌و سوێند بخوات، وتم: ئه‌ى پێغه‌مبه‌رى خوا -
صلی الله علیه وسلم
- به لایه‌وه ئاساییه سوێند ده‌خوات، پێغه‌مبه‌رى خوا -
صلی الله علیه وسلم
- فه‌رمووى: هه‌ركه‌سێك به‌درۆ سوێند بخوات بۆ ئه‌وه‌ى ماڵى موسڵمانێك داگیر بكات و بخوات به ناحه‌ق ئه‌وه له رۆژى قیامه‌ت ده‌گات به خواى گه‌وره‌و لێى توڕه‌یه، خواى گه‌وره‌یش بۆ به‌راستدانانى پێغه‌مبه‌رى خوا -
صلی الله علیه وسلم
- ئه‌م ئایه‌ته‌ى دابه‌زاند.