{جولەكە سەر لە خەڵكی دەشێوێنن }
[
وَإِنَّ مِنْهُمْ لَفَرِيقًا يَلْوُونَ أَلْسِنَتَهُمْ بِالْكِتَابِ لِتَحْسَبُوهُ مِنَ الْكِتَابِ وَمَا هُوَ مِنَ الْكِتَابِ
] وه له‌ناو جووله‌كه‌كانیشدا كۆمه‌ڵێك هه‌ن كه زمانیان گێڕو خوار ئه‌كه‌نه‌وه له كاتی خوێندنه‌وه‌دا بۆ ئه‌وه‌ی كه قسه‌ی تر بده‌نه پاڵ دینه‌كه‌ی خوای گه‌وره‌و وا بزانن ئه‌میش هه‌ر له ته‌وراته‌كه‌یه‌و ئه‌یخوێننه‌وه له كاتێكدا كه قسه‌ی خۆیانه‌و له كتابی خوای گه‌وره نیه‌و شتی وا نه‌هاتووه [
وَيَقُولُونَ هُوَ مِنْ عِنْدِ اللَّهِ وَمَا هُوَ مِنْ عِنْدِ اللَّهِ
] وه ئه‌ڵێن: ئه‌مه‌ى كه ئێمه ئه‌یخوێنینه‌وه له‌لایه‌ن خوای گه‌وره‌وه دابه‌زیوه به‌ڵام ڕاست ناكه‌ن و له‌لایه‌ن خوای گه‌وره‌وه نیه [
وَيَقُولُونَ عَلَى اللَّهِ الْكَذِبَ وَهُمْ يَعْلَمُونَ (٧٨)
] دیسان درۆ بۆ خوای گه‌وره هه‌ڵئه‌به‌ستن و به‌ناو خوای گه‌وره‌وه درۆ ئه‌كه‌ن له كاتێكدا خۆیشیان ئه‌زانن ئه‌مانه گه‌وره‌ترین تاوانه .