[
قُلْ آمَنَّا بِاللَّهِ وَمَا أُنْزِلَ عَلَيْنَا
] ئه‌ی محمد -
صلی الله علیه وسلم
- پێیان بڵێ: ئێمه ئیمانمان هێناوه به‌خوای گه‌وره وه به‌وه‌ی كه بۆ ئێمه دابه‌زیوه كه قورئانی پیرۆزه [
وَمَا أُنْزِلَ عَلَى إِبْرَاهِيمَ وَإِسْمَاعِيلَ وَإِسْحَاقَ وَيَعْقُوبَ وَالْأَسْبَاطِ
] وه ئیمانمان هێناوه به‌و كتێبانه‌ی كه بۆ سه‌ر ئیبراهیم و ئیسماعیل و ئیسحاق و یه‌عقوب و ئه‌سباطيش (هۆزه‌كانی به‌نی ئیسرائیل) دابه‌زیوه ئیمانمان به هه‌ر هه‌مووی هه‌یه [
وَمَا أُوتِيَ مُوسَى وَعِيسَى وَالنَّبِيُّونَ مِنْ رَبِّهِمْ
] وه ئیمانمان به‌و كتێبانه هه‌یه كه بۆ موسى و عیسى و سه‌رجه‌م پێغه‌مبه‌رانی تر هاتووه له‌لایه‌ن په‌روه‌ردگاره‌وه [
لَا نُفَرِّقُ بَيْنَ أَحَدٍ مِنْهُمْ
] ئێمه جیاوازی ناخه‌ینه نێوان هیچ یه‌كێك له‌و پێغه‌مبه‌رانه‌و باوه‌ڕمان به‌هه‌ر هه‌موویان هه‌یه [
وَنَحْنُ لَهُ مُسْلِمُونَ (٨٤)
] وه ئێمه خۆمان ته‌سلیمی خوای گه‌وره كردووه‌و موسڵمان و ملكه‌چی خوای گه‌وره‌ین.