[
كُلُّ الطَّعَامِ كَانَ حِلًّا لِبَنِي إِسْرَائِيلَ إِلَّا مَا حَرَّمَ إِسْرَائِيلُ عَلَى نَفْسِهِ
] هه‌موو خواردنێك بۆ به‌نو ئیسرائیل حه‌ڵاڵ بوو ته‌نها ئه‌وه نه‌بێ كه ئیسرائیل واته: یه‌عقوب -
صلی الله علیه وسلم
- خۆی له‌سه‌ر خۆی حه‌رامی كرد كه گۆشت و شیری حوشتری له‌سه‌ر خۆی حه‌رام كرد، یاخود هه‌موو گۆشتێكی له‌سه‌ر خۆی حه‌رام كردووه ئه‌وه‌ی ده‌ماری تیابێ، یه‌عقوب -
صلی الله علیه وسلم
- نه‌خۆش كه‌وت نه‌زرى كرد كه خواى گه‌وره شیفاى بدات ئه‌م شتانه له‌سه‌ر خۆى حه‌رام بكات كه له شه‌ریعه‌تى ئه‌وان دروست بووه [
مِنْ قَبْلِ أَنْ تُنَزَّلَ التَّوْرَاةُ
] ئه‌م شتانه پێش ئه‌وه‌ی ته‌ورات دابه‌زێ هه‌مووی حه‌ڵاڵ بووه [
قُلْ فَأْتُوا بِالتَّوْرَاةِ فَاتْلُوهَا إِنْ كُنْتُمْ صَادِقِينَ (٩٣)
] ئه‌ى محمد -
صلی الله علیه وسلم
- پێیان بڵێ: ده‌ی وه‌رن ته‌ورات بێنن و بیخوێننه‌وه ئه‌گه‌ر ڕاستگۆن ده‌بینن ئه‌وه‌ى ئێمه ده‌یڵێن هه‌مووى تێدایه .