[
فِيهِ آيَاتٌ بَيِّنَاتٌ مَقَامُ إِبْرَاهِيمَ
] كۆمه‌ڵێ نیشانه‌ی ڕوون و ئاشكرا‌و دروشمه‌كانی خوا له‌وێ هه‌یه وه‌كو صه‌فاو مه‌روه وه شوێنی راوه‌ستانى ئیبراهیمیشى لێیه كه دیواره‌كه‌ی كه‌عبه‌ى دروست كرد چووه سه‌ر ئه‌و به‌ردانه [
وَمَنْ دَخَلَهُ كَانَ آمِنًا
] وه هه‌ر كه‌سێ بچێته ناو كه‌عبه‌ی پیرۆز ئه‌وه ترسی نابێ وه ئه‌مین ئه‌بێ [
وَلِلَّهِ عَلَى النَّاسِ حِجُّ الْبَيْتِ مَنِ اسْتَطَاعَ إِلَيْهِ سَبِيلًا
] حه‌قی خوای گه‌وره‌یه به‌سه‌ر به‌نده‌كانی كه له ته‌مندا جارێك حه‌جی ماڵی خوای گه‌وره بكه‌ن هه‌ر كه‌سێ توانای هه‌بێ توانای لاشه‌و جه‌سته و پاره، وه ڕێگا ئه‌من و ئاسایش بێ [
وَمَنْ كَفَرَ فَإِنَّ اللَّهَ غَنِيٌّ عَنِ الْعَالَمِينَ (٩٧)
] وه هه‌ر كه‌سێك كه كوفر بكات واته: حه‌ج نه‌كات و باوه‌ڕی به حه‌ج نه‌بێ ئه‌وا خوای گه‌وره بێپێویسته‌و ده‌وڵه‌مه‌نده‌و پێویستی به هیچ كه‌س نیه له جیهان، به‌م ئایه‌ته حه‌ج فه‌رز بوو.