{خوای گەورە خراپەكارانی كرد بە مەیمون‌و بەراز}

[

فَلَمَّا نَسُوا مَا ذُكِّرُوا بِهِ

] كاتێك ئامۆژگاری پیاوچاكانیان له‌یاد كردو وه‌ریان نه‌گرت، وه‌ به‌رده‌وام بوون له‌سه‌رپێچی كردنی خوای گه‌وره‌ [

أَنْجَيْنَا الَّذِينَ يَنْهَوْنَ عَنِ السُّوءِ

] ئه‌وانه‌ی كه‌ قه‌ده‌غه‌ی خه‌ڵكیان ئه‌كرد له‌ خراپه‌ ئه‌وانمان ڕزگار كرد [

وَأَخَذْنَا الَّذِينَ ظَلَمُوا بِعَذَابٍ بَئِيسٍ بِمَا كَانُوا يَفْسُقُونَ (١٦٥)

] ئه‌وانه‌شی كه‌ سته‌مكار بوون ڕاویان ئه‌كرد له‌ ڕۆژی شه‌ممه‌ ئه‌وانه‌شمان برده‌وه‌ به‌ سزایه‌كی زۆر سه‌خت و به‌ئێش و ئازار به‌هۆی فیسق و له‌ڕێ ده‌رچوونی خۆیان، كه‌ خواى گه‌وره‌ كردنى به‌ مه‌یمون و به‌راز، به‌ڵام خوای گه‌وره‌ باسی كۆمه‌ڵی دووه‌می نه‌كرد كه‌ ڕاویشیان نه‌كردو ئامۆژگاری خه‌ڵكیشیان نه‌كرد، (ابن عباس) ئه‌فه‌رمووێ: نازانم ئایا ڕزگار بوون یان نا تا دواتر (عیكریمه‌) بۆی ئه‌سه‌لمێنێ كه‌ خوای گه‌وره‌ ئه‌وانیشی ڕزگار كردووه‌، (كه‌واته‌ پێویسته‌ مرۆڤـ هه‌ر چاك و صاڵح نه‌بێت بۆ خۆى، به‌ڵكو پێویسته‌ چاكسازو موصڵیح بێت بۆ جگه‌ له‌ خۆى).