[
وَقَطَّعْنَاهُمْ فِي الْأَرْضِ أُمَمًا
] وه له‌سه‌ر زه‌وی ئه‌وانمان كرده چه‌ند نه‌ته‌وه‌و ئوممه‌ت و كۆمه‌ڵێك [
مِنْهُمُ الصَّالِحُونَ
] هه‌یانه كه پیاوچاكن ئه‌وانه‌ی كه شوێن موسى -
صلی الله علیه وسلم
- كه‌وتوونه‌و پێش ئه‌وه‌ی پێغه‌مبه‌ر بێت -
صلی الله علیه وسلم
- مردوونه، وه ئه‌وانه‌یشی كه دوای هاتنی پێغه‌مبه‌ر -
صلی الله علیه وسلم
- ئیمانیان به پێغه‌مبه‌ری خوا-
صلی الله علیه وسلم
- هێنا پیاوچاك بوونه [
وَمِنْهُمْ دُونَ ذَلِكَ
] وه هه‌یشیان بووه له خوار ئه‌مانه پیاوچاك نه‌بوونه‌و خراپه‌كار بوونه [
وَبَلَوْنَاهُمْ بِالْحَسَنَاتِ وَالسَّيِّئَاتِ لَعَلَّهُمْ يَرْجِعُونَ (١٦٨)
] وه به‌چاكه‌و به خراپه‌و ته‌سكى و فراوانى ژیان تاقیمان كردنه‌وه به‌هه‌ردوو باره‌كه‌دا به‌ڵكو بگه‌ڕێنه‌وه له كوفر‌و تاوان و سه‌رپێچی.