{بەسەرهاتی (بەلعام)}
[
وَاتْلُ عَلَيْهِمْ نَبَأَ الَّذِي آتَيْنَاهُ آيَاتِنَا
] وه ئه‌ی محمد -
صلی الله علیه وسلم
- به‌سه‌رهاتێكی تریش بۆ به‌نی ئیسرائیل باس بكه ئه‌و كه‌سه‌ی كه ئایه‌تی خۆمانمان پێ به‌خشی كه پیاوێك بوو ناوى (به‌لعام) بووه له شاری ده‌سه‌ڵاتداره‌كاندا (جه‌ببارین) بوو ئه‌وه‌ی كه موسى -
صلی الله علیه وسلم
- به قه‌ومه‌كه‌ی وت: بڕۆنه ژووره‌وه، وتیان: ناچین، ئه‌و خراپه‌كارانه به‌و پیاوه‌یان وت: -كه‌سێك بووه كه خوای گه‌وره دوعای قبووڵ كردووه- وه‌ره دوعا له موسى -
صلی الله علیه وسلم
- بكه خوا بیگه‌ڕێنێته‌وه‌و له كۆڵمانى بكاته‌وه چونكه ئه‌گه‌ر زاڵ بێت به‌سه‌رماندا له ناومان ده‌بات، ئه‌ویش وتوویه‌تی: ئه‌گه‌ر دوعا له موسى -
صلی الله علیه وسلم
- بكه‌م ئه‌وه خوای گه‌وره له‌ناوم ئه‌دات و دونیا‌و قیامه‌تم ئه‌فه‌وتێ، قه‌ناعه‌تیان پێی كرد‌و دوعای له موسى -
صلی الله علیه وسلم
- كردووه ئه‌ویش [
فَانْسَلَخَ مِنْهَا
] ئیتر چۆن ئاژه‌ڵ له پێسته‌كه‌ی ده‌رئه‌كرێ ئاوا له‌و پیاوچاكیه ده‌رچوو كه خوای گه‌وره پێی به‌خشیبوو [
فَأَتْبَعَهُ الشَّيْطَانُ
] وه شه‌یتان شوێنی كه‌وت و بوو به هاوه‌ڵی [
فَكَانَ مِنَ الْغَاوِينَ (١٧٥)
] وه بووه كه‌سێك له‌وانه‌ی كه سه‌ركه‌ش و سه‌رلێشێواون وه كافرو موڕته‌د بوو، وه ئه‌م ئایه‌ته له‌سه‌ر (ئومه‌ییه) یش دابه‌زى.