[
وَلَقَدْ ذَرَأْنَا لِجَهَنَّمَ كَثِيرًا مِنَ الْجِنِّ وَالْإِنْسِ
] كه‌سانێكی زۆرمان له جن و له مرۆڤ بۆ جه‌هه‌ننه‌م دروست كردووه‌و داناوه له‌به‌ر ئه‌وه‌ی شایه‌نی دۆزه‌خن وه سه‌ره‌نجامیان بۆ دۆزه‌خه‌و كرده‌وه‌ی ئه‌هلی دۆزه‌خ ئه‌كه‌ن [
لَهُمْ قُلُوبٌ لَا يَفْقَهُونَ بِهَا
] كه‌سانێكن كه دڵیان هه‌یه به‌ڵام پێی تێناگه‌ن له حه‌ق [
وَلَهُمْ أَعْيُنٌ لَا يُبْصِرُونَ بِهَا
] وه چاویان هه‌یه به‌ڵام حه‌قی پێ نابینن [
وَلَهُمْ آذَانٌ لَا يَسْمَعُونَ بِهَا
] وه گوێیان هه‌یه به‌ڵام حه‌ق و په‌ندو ئامۆژگاری پێ نابیستن [
أُولَئِكَ كَالْأَنْعَامِ
] ئه‌مانه وه‌كو ئاژه‌ڵ وان له‌وه‌ی كه سوود له چاو و گوێ و دڵیان نابینن [
بَلْ هُمْ أَضَلُّ
] به‌ڵكو له ئاژه‌ڵیش وێڵ و سه‌رگه‌ردانترن چونكه ئاژه‌لأ به‌قسه‌ى شوانه‌كه ده‌كات ئه‌گه‌ر چى له قسه‌یشى تێنه‌گات [
أُولَئِكَ هُمُ الْغَافِلُونَ (١٧٩)
] ئه‌مه ئه‌و كه‌سانه‌ن كه بێ ئاگان له ئایه‌ته‌كانی خوای گه‌وره.