[
أَلَهُمْ أَرْجُلٌ يَمْشُونَ بِهَا
] ئه‌و بتانه‌ی كه ئێوه به‌ده‌ستی خۆتان دروستتان كردوون ئایا پێیان هه‌یه تا پێی بڕۆن؟ [
أَمْ لَهُمْ أَيْدٍ يَبْطِشُونَ بِهَا
] یاخود ده‌ستیان هه‌یه تا به‌قوه‌ت و به‌هێز شتی پێ وه‌ربگرن؟ [
أَمْ لَهُمْ أَعْيُنٌ يُبْصِرُونَ بِهَا
] یاخود چاویان هه‌یه تا شتی پێ ببنن؟ [
أَمْ لَهُمْ آذَانٌ يَسْمَعُونَ بِهَا
] یاخود گوێیان هه‌یه تا شتی پێ ببیستن؟، ئه‌مه هه‌مووی (ئیستیفامی ئینكاری)یه، واته: هیچ شتێك له‌مانه‌یان نیه چۆن ئه‌مانه ئه‌كرێن به‌خوا! [
قُلِ ادْعُوا شُرَكَاءَكُمْ
] ئه‌ی محمد -
صلی الله علیه وسلم
- بڵێ: ده‌ی ئێوه بانگی ئه‌و كه‌سانه بكه‌ن كه كردووتانن به شه‌ریك بۆ خوای گه‌وره [
ثُمَّ كِيدُونِ فَلَا تُنْظِرُونِ (١٩٥)
] پاشان نه‌خشه‌و پیلان دابنێن وه هیچ مۆڵه‌ت به من مه‌ده‌ن، ئێوه ناڵێن: ئه‌م خوایانه‌ی ئێمه شتیان به‌ده‌سته با خوایه‌كانتان بتوانێ زیانێكمان پێ بگه‌یه‌نێ.