[
فَأَنْجَيْنَاهُ وَالَّذِينَ مَعَهُ بِرَحْمَةٍ مِنَّا
] خوای گه‌وره ئه‌فه‌رمووێ: هود پێغه‌مبه‌رو-
صلی الله علیه وسلم
- ئه‌و باوه‌ڕدارانه‌ی كه له‌گه‌ڵیدا بوون ڕزگارمان كردن به ڕه‌حمه‌ت و سۆز‌و میهره‌بانی خۆمان [
وَقَطَعْنَا دَابِرَ الَّذِينَ كَذَّبُوا بِآيَاتِنَا
] وه دوای ئه‌و كه‌سانه‌مان بڕی و ڕیشه‌كێشمان كردن و كۆتاییمان پێ هێنان كه ئایه‌ته‌كانی ئێمه‌یان به‌درۆ ئه‌زانی، خوای گه‌وره با و گه‌رده‌لولێكی به‌هێزی زۆر ساردى نارد كه شاریانی هه‌مووی وێران و كاول كرد وه به‌ردی هه‌ڵئه‌گرت و ئه‌یكێشا پیایاندا به بایه‌كی زۆر سه‌خت كه حه‌وت شه‌و و هه‌شت ڕۆژ به‌رده‌وام به‌سه‌ریانه‌وه بوو هه‌ڵی ئه‌گرتن و به‌رزی ئه‌كردنه‌وه‌و ده‌یدان به زه‌ویدا تا هه‌مووی كوشتن [
وَمَا كَانُوا مُؤْمِنِينَ (٧٢)
] وه ئه‌مانه ئیمانیان نه‌هێنا بۆیه خوای گه‌وره له‌ناوی بردن.