[
وَأَنَّ هَذَا صِرَاطِي مُسْتَقِيمًا فَاتَّبِعُوهُ
] پێغه‌مبه‌ری خوا- صلى الله عليه وسلم - به‌ده‌ستى هێڵێكى راستى كێشا‌و فه‌رمووى: ئه‌مه رێگاى راستى خواى گه‌وره‌یه، وه چه‌ند هێڵكى تر‌ى لاى راست و چه‌پى كێشا‌و فه‌رمووى: ئه‌مه رێچكه‌كانه كه له‌سه‌ر هه‌ر رێچكه‌یه‌ك شه‌یتانێكى له‌سه‌ره بانگى خه‌ڵكى بۆ ده‌كات، پاشان ئه‌م ئایه‌ته‌ى خوێنده‌وه، ئه‌مه ڕێگای ڕاستی منه كه دینی ئیسلامه كه بریتیه له قورئان و سوننه‌ت به‌تێگه‌یشتنی سه‌له‌فی ئوممه‌ت ئێوه شوێنی بكه‌ون، وه یه‌كڕیز و یه‌ككۆمه‌ڵ بن و به‌ش به‌ش و پارچه پارچه مه‌بن [
وَلَا تَتَّبِعُوا السُّبُلَ
] وه شوێن ڕێچكه‌و ڕێبازه‌كانی تر مه‌كه‌ون له جووله‌كه‌و گاور‌و ئاگرپه‌رستان و سه‌رجه‌م دینه پووچه‌ڵه‌كانی تر‌و هه‌موو ئه‌هلی بیده‌ع و گومڕایی و هه‌واو ئاره‌زووه‌كان شوێن هیچی مه‌كه‌ون، وشه‌ى (صِرَاطِي) به تاك هێنا چونكه رێگاى راستى خوا یه‌ك رێگایه‌و حه‌ق یه‌كه‌و فره نیه، به‌ڵام وشه‌ى (السُّبُلَ) ى به كۆ هێنا چونكه رێچكه‌و رێبازه‌كانى تر زۆر‌و فره‌ن [
فَتَفَرَّقَ بِكُمْ عَنْ سَبِيلِهِ
] له‌به‌ر ئه‌وه‌ى ئه‌مانه هه‌مووی ته‌فره‌قه‌و جیاوازی ئه‌خاته نێوانتانه‌وه وه له ته‌نها ڕێگا ڕاسته‌كه‌ی خوای گه‌وره لاتان ئه‌دا [
ذَلِكُمْ وَصَّاكُمْ بِهِ لَعَلَّكُمْ تَتَّقُونَ (١٥٣)
] به‌م شته خوای گه‌وره ئامۆژگاری كردوون و وه‌سێتی بۆ كردوون و فه‌رمانی پێ كردوون به‌ڵكو ته‌قوای خوای گه‌وره بكه‌ن