[
وَإِنْ كَانَ كَبُرَ عَلَيْكَ إِعْرَاضُهُمْ
] هه‌رچه‌نده پشتهه‌ڵكردنی ئه‌وان له ئیمان هێنان له‌لای تۆ زۆر گه‌وره‌یه وه خه‌فه‌تی لێ ئه‌خۆی [
فَإِنِ اسْتَطَعْتَ أَنْ تَبْتَغِيَ نَفَقًا فِي الْأَرْضِ
] ئه‌گه‌ر ئه‌توانی نه‌فه‌ق و تونێلێك له زه‌ویدا لێ بده‌ی [
أَوْ سُلَّمًا فِي السَّمَاءِ
] یاخود په‌یژه دانێیت و سه‌ركه‌ویت بۆ ئاسمان [
فَتَأْتِيَهُمْ بِآيَةٍ
] تا ئایه‌ت و نیشانه‌یه‌كیان بۆ بێنی باشتر له‌وه‌ى من تا ئیمان بێنن بۆیان بێنه واته: هیچ شتێك نه‌ماوه‌و به‌ڵگه‌یان به‌سه‌ردا جێگیر كراوه [
وَلَوْ شَاءَ اللَّهُ لَجَمَعَهُمْ عَلَى الْهُدَى
] وه ئه‌گه‌ر شایه‌نی هیدایه‌ت بوونایه و خوای گه‌وره ویستی لێ بوایه ئه‌وه هه‌موویانی له‌سه‌ر هیدایه‌ت كۆ ئه‌كرده‌وه، كه پێغه‌مبه‌ری خوا- صلى الله عليه وسلم - زۆر سور بوو له‌سه‌ر ئه‌وه‌ى كه خه‌ڵكى ئیمان بێنن [
فَلَا تَكُونَنَّ مِنَ الْجَاهِلِينَ (٣٥)
] وه تۆ له‌و كه‌سانه مه‌به كه نه‌زانن و ته‌نها ئه‌وه‌نده‌ت له‌سه‌ره په‌یامی خوای گه‌وره بگه‌یه‌نیت.