[
وَمَا نُرْسِلُ الْمُرْسَلِينَ إِلَّا مُبَشِّرِينَ
] وه ئێمه پێغه‌مبه‌ران نانێرین ئیلا مژده‌ده‌رن به‌و كه‌سانه‌ی كه ئیمانیان پێ دێنن وه شوێنیان ده‌كه‌ون به به‌هه‌شت [
وَمُنْذِرِينَ
] وه ترسێنه‌رن بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ی كه سه‌رپێچیان ئه‌كه‌ن به سزای ڕۆژی قیامه‌ت [
فَمَنْ آمَنَ وَأَصْلَحَ
] جا هه‌ر كه‌سێك ئیمان بێنێ به‌وه‌ی كه پێغه‌مبه‌ران هێناویانه وه چاكه بكات و شوێنیان بكه‌وێت [
فَلَا خَوْفٌ عَلَيْهِمْ
] ئه‌مانه له ڕۆژی قیامه‌ت هیچ ترسێكیان له‌سه‌ر نیه بۆ داهاتوویان [
وَلَا هُمْ يَحْزَنُونَ (٤٨)
] وه هیچ خه‌فه‌تێكیش ناخۆن له ڕابردوو له‌وه‌ی كه له دونیا له‌ده‌ستیان چووه‌و به‌جێیان هێشتوه له‌به‌ر ئه‌وه‌ی خوای گه‌وره له‌به‌هه‌شتدا باشتریان پێ ئه‌به‌خشێ.