[
وَأَنْذِرْ بِهِ الَّذِينَ يَخَافُونَ أَنْ يُحْشَرُوا إِلَى رَبِّهِمْ
] ئه‌ی محمد- صلى الله عليه وسلم - به‌و قورئانه پیرۆزه ئینزاری ئه‌و كه‌سانه بكه كه ئه‌ترسێن له‌وه‌ی كه له ڕۆژی قیامه‌تدا خوای گه‌وره حه‌شریان بكات و زیندوویان بكاته‌وه‌و لێپرسینه‌وه‌یان له‌گه‌ڵدا بكات [
لَيْسَ لَهُمْ مِنْ دُونِهِ وَلِيٌّ وَلَا شَفِيعٌ
] كه له‌و ڕۆژه‌دا هیچ دۆست و خۆشه‌ویستێكیان نیه كه دۆستایه‌تی و خۆشه‌ویستییان بكات، وه هیچ پشتیوانێكیان نیه كه پشتیوانیان بێت، وه سه‌رخه‌رو تكاكارێكیان لای خوای گه‌وره نیه تكایان بۆ بكات [
لَعَلَّهُمْ يَتَّقُونَ (٥١)
] به‌ڵكو به‌م ئاگاداركردنه‌وه‌و ترساندنه ته‌قوای خوای گه‌وره بكه‌ن وه بۆ لای خوای گه‌وره بگه‌ڕێنه‌وه.