{توانا‌و دەسەڵاتی خوای گەورە}
[
وَهُوَ الْقَاهِرُ فَوْقَ عِبَادِهِ
] وه خوای گه‌وره ئه‌و خوایه‌یه كه باڵاده‌ست و به‌توانایه له‌سه‌رووی به‌نده‌كانیه‌وه [
وَيُرْسِلُ عَلَيْكُمْ حَفَظَةً
] وه مه‌لائیكه‌تیش ئه‌نێرێته سه‌رتان كه كرده‌وه‌كانتان بپارێزێ و بینوسێت، یاخود خۆتان بپارێزێ له به‌ڵاو موسیبه‌ت [
حَتَّى إِذَا جَاءَ أَحَدَكُمُ الْمَوْتُ تَوَفَّتْهُ رُسُلُنَا
] تا مردن ئه‌گات به یه‌كێكتان فریشته‌كانی ئێمه ڕوحی ئه‌كێشن، (ئیبنو عه‌بباس) ده‌فه‌رمێت: فریشته‌ی گیانكێشان یارمه‌تیده‌رى هه‌یه له فریشته‌كانى تر كه ئه‌وان گیان ده‌كێشن و روح بگاته گه‌روو (ملك الموت) ده‌یكێشێت [
وَهُمْ لَا يُفَرِّطُونَ (٦١)
] وه ئه‌وان هیچ كه‌مته‌رخه‌میه‌ك ناكه‌ن له‌وه‌ی كه خوای گه‌وره فه‌رمانی پێیان كردبێ له گیانكێشان.