[
وَإِذْ يَمْكُرُ بِكَ الَّذِينَ كَفَرُوا
] ئه‌ی محمد - صلى الله عليه وسلم - كاتێك كه كافران فێڵ و نه‌خشه‌و پیلانت بۆ دائه‌نێن [
لِيُثْبِتُوكَ
] بۆ ئه‌وه‌ی كه بتگرن و كۆت و زنجیر‌و به‌ندت بكه‌ن [
أَوْ يَقْتُلُوكَ
] یان بتكوژن [
أَوْ يُخْرِجُوكَ
] یاخود له مه‌ككه ده‌رت بكه‌ن، هه‌ندێكیان وتیان: با كۆت و زنجیری بكه‌ین و بیبه‌ستینه‌وه، وه هه‌ندێكیان وتیان: با بیكوژین، وه هه‌ندێكیان وتیان: با ده‌ری بكه‌ین، پێغه‌مبه‌ری خوا - صلى الله عليه وسلم - پێش ئه‌وه له ماڵ ده‌رچوو وه كۆچی كرد‌و ئیمامی عه‌لی له شوێنی خۆی دانا [
وَيَمْكُرُونَ وَيَمْكُرُ اللَّهُ
] ئه‌وان فێڵ و نه‌خشه‌و پیلان دائه‌نێن خوای گه‌وره‌ش له به‌رامبه‌ر ئه‌واندا نه‌خشه‌یان بۆ دائه‌نێ [
وَاللَّهُ خَيْرُ الْمَاكِرِينَ (٣٠)
] وه باشترین نه‌خشه‌دانه‌ر خوای گه‌وره‌یه كه نه‌خشه‌ی ئه‌وان به‌تاڵ ئه‌كاته‌وه .