[
وَإِذْ زَيَّنَ لَهُمُ الشَّيْطَانُ أَعْمَالَهُمْ
] وه كاتێك كه شه‌یتان كرده‌وه‌كانی بۆ ڕازاندنه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی كه بڕۆن كوشتاری موسڵمانان بكه‌ن وه له‌سه‌ر شێوه‌ی (سوراقه‌ى كوڕى مالیك) هاته ناویان [
وَقَالَ لَا غَالِبَ لَكُمُ الْيَوْمَ مِنَ النَّاسِ
] وتی: ئه‌مڕۆ هیچ كه‌سێك نیه بتوانێت زاڵ بێت به‌سه‌ر ئێوه‌دا [
وَإِنِّي جَارٌ لَكُمْ
] وه من دراوسێی ئێوه‌م، واته: په‌ناتان ئه‌ده‌م وه به‌رگریتان لێ ئه‌كه‌م و ئه‌تانپارێزم له دوژمنه‌كه‌تان [
فَلَمَّا تَرَاءَتِ الْفِئَتَانِ
] وه كاتێك كه هه‌ردوو كۆمه‌ڵه‌كه موسڵمانان و موشریكان بۆ یه‌ك ده‌ركه‌وتن [
نَكَصَ عَلَى عَقِبَيْهِ
] شه‌یتان پاشگه‌ز بوه‌وه‌و پشتاو پشت گه‌ڕایه‌وه [
وَقَالَ إِنِّي بَرِيءٌ مِنْكُمْ إِنِّي أَرَى مَا لَا تَرَوْنَ
] وه وتی: من به‌ریم له ئێوه به‌ڕائه‌تی له كافران كرد‌و وتی: ئه‌وه‌ی كه من ئه‌یبینم ئێوه نایبینن، كاتێك نیشانه‌كانی سه‌ركه‌وتنی بینی بۆ موسڵمانان، وه كاتێك كه جبریلی بینی له‌گه‌ڵ مه‌لائیكه‌تدا [
إِنِّي أَخَافُ اللَّهَ
] وه وتى: من له خوای گه‌وره ئه‌ترسێم نه‌وه‌كو له‌لایه‌ن مه‌لائیكه‌ته‌وه تووشی شتێكم بكات [
وَاللَّهُ شَدِيدُ الْعِقَابِ (٤٨)
] وه سزای خوای گه‌وره زۆر سه‌خته.