[
وَالَّذِينَ آمَنُوا وَهَاجَرُوا وَجَاهَدُوا فِي سَبِيلِ اللَّهِ
] وه ئه‌و كه‌سانه‌ی كه ئیمانیان هێناوه وه كۆچیان كردووه وه جیهادیان كردووه له پێناو خوای گه‌وره [
وَالَّذِينَ آوَوْا وَنَصَرُوا
] وه ئه‌و كه‌سانه‌ی كه په‌نایان دان و سه‌ریانخستن، واته: ئه‌نصاریه‌كان له خه‌ڵكی مه‌دینه [
أُولَئِكَ هُمُ الْمُؤْمِنُونَ حَقًّا
] ئا ئه‌مانه باوه‌ڕداری ڕاسته‌قینه‌ن، وه له حه‌قیقه‌تدا باوه‌ڕدار ئه‌بێ وابێت [
لَهُمْ مَغْفِرَةٌ وَرِزْقٌ كَرِيمٌ (٧٤)
] ئه‌مانه له‌لایه‌ن خوای گه‌وره لێخۆش‌بوونیان بۆ هه‌یه خوای گه‌وره لێیان خۆش ئه‌بێ وه ڕزق و ڕۆزیه‌كی پاك و چاكیان پێ ئه‌به‌خشێ.