[

وَقَالَ الَّذِينَ كَفَرُوا لِلَّذِينَ آمَنُوا اتَّبِعُوا سَبِيلَنَا

] كافران بە باوەڕدارانیان ئەووت: شوێن ڕێگای ئێمە بكەون و وەرنە سەر دینی ئێمەو واز لە ئیسلام بێنن [

وَلْنَحْمِلْ خَطَايَاكُمْ

] ئەگەر ئەمەی ئێمە ئەیكەین تاوان و كوفر بێ ئەوە تاوانتان لە ئەستۆی ئێمەیەو ئێمە تاوانتان هەڵئەگرین [

وَمَا هُمْ بِحَامِلِينَ مِنْ خَطَايَاهُمْ مِنْ شَيْءٍ

] خوای گەورە ئەفەرمووێ: ئەوان تاوانی ئەمان هەڵناگرن و ئەگەر بێنە سەر ڕێگای ئەمان كافر ئەبن [

إِنَّهُمْ لَكَاذِبُونَ (١٢)

] وە بە دڵنیایی ئەوان درۆزنن، چونكە كەس تاوانى كەس هەڵناگرێت و هەركەس تاوانى خۆى هەڵدەگرێت .