[

فَإِذَا رَكِبُوا فِي الْفُلْكِ

] هاوەڵبڕیاردەران كاتێك كە سواری كەشتییەكان ئەبن لەناو دەریادا [

دَعَوُا اللَّهَ مُخْلِصِينَ لَهُ الدِّينَ

] كاتێك شەپۆلی ئاوەكە زۆریان بۆ دێنێ نزیكە نقوم بن بەوپەڕی دڵسۆزى و ئیخڵاسەوە لە خوای گەورە دەپاڕێنەوەو تەنها داوای فریاكەوتن لە خواى گەورە ئەكەن [

فَلَمَّا نَجَّاهُمْ إِلَى الْبَرِّ

] وە كاتێك خوای گەورە دوعایان قەبوڵ دەكات و ڕزگاریان ئەكات بۆ وشكانی [

إِذَا هُمْ يُشْرِكُونَ (٦٥)

] دیسانەوە ئەوان شەریك بۆ خوای گەورە بڕیار ئەدەن .