{شێوازی چاكە كردن }
[
لَيْسَ الْبِرَّ أَنْ تُوَلُّوا وُجُوهَكُمْ قِبَلَ الْمَشْرِقِ وَالْمَغْرِبِ
] چاكه ته‌نها ئه‌وه نیه كه ڕووبكه‌نه ڕۆژهه‌ڵات و ڕۆژئاوا، دیسان ڕه‌دده بۆ جووله‌كه‌و گاوره‌كان كه زۆر قسه‌یان كرد سه‌باره‌ت به‌گۆڕینی قیبله [
وَلَكِنَّ الْبِرَّ مَنْ آمَنَ بِاللَّهِ وَالْيَوْمِ الْآخِرِ وَالْمَلَائِكَةِ وَالْكِتَابِ وَالنَّبِيِّينَ
] به‌ڵكو چاكه ئه‌وه‌یه كه هه‌ر كه‌سێك ئیمان بێنێ به‌خوای گه‌وره‌و به‌ڕۆژی دوایی و به فریشته‌كان و به كتێبه ئاسمانیه‌كان و به سه‌رجه‌م پێغه‌مبه‌رانی خوای گه‌وره [
وَآتَى الْمَالَ عَلَى حُبِّهِ ذَوِي الْقُرْبَى وَالْيَتَامَى وَالْمَسَاكِينَ وَابْنَ السَّبِيلِ وَالسَّائِلِينَ وَفِي الرِّقَابِ
] وه له كاتێكدا كه ماڵه‌كه‌ی له‌لا خۆشه‌ویست و شیرینه ببه‌خشێ و بیدات به خزمی نزیكی خۆی و به بێباوكان و هه‌ژاران و ڕێبواران و ئه‌وانه‌ی كه له ناچاریدا داوا ئه‌كه‌ن و پێویستیانه و ئه‌وانه‌ی كه كۆیله‌ن به‌و پاره‌یه خۆیانی پێ ئازاد ئه‌كه‌ن [
وَأَقَامَ الصَّلَاةَ وَآتَى الزَّكَاةَ وَالْمُوفُونَ بِعَهْدِهِمْ إِذَا عَاهَدُوا
] وه نوێژه‌كانی بكات و زه‌كاتی ماڵه‌كه‌ی بدات، وه ئه‌وانه‌ی وه‌فایان هه‌یه به‌رامبه‌ر ئه‌و عه‌هدو په‌یمانه‌ی كه به‌خوای گه‌وره‌و به‌خه‌ڵكیان داوه [
وَالصَّابِرِينَ فِي الْبَأْسَاءِ وَالضَّرَّاءِ وَحِينَ الْبَأْسِ
] وه ئه‌وانه‌ی كه ئارامگرن له‌كاتی سه‌غڵه‌تی و هه‌ژاری و نه‌خۆشیدا، وه له كاتی جه‌نگ و رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی دوژمن‌دا [
أُولَئِكَ الَّذِينَ صَدَقُوا وَأُولَئِكَ هُمُ الْمُتَّقُونَ (١٧٧)
] ئا ئه‌مانه ڕاستگۆن له ئیمانه‌كه‌یاندا، وه ئه‌مانه ته‌قوای خوای گه‌وره‌یان كردووه‌و موتته‌قین نه‌ك جوله‌كه‌و گاور.