[
الشَّهْرُ الْحَرَامُ بِالشَّهْرِ الْحَرَامِ
] ئه‌گه‌ر هاتوو له مانگه‌كانی حه‌رامدا كوشتاری ئێوه‌یان كرد ئه‌وه ئێوه‌ش كوشتاریان بكه‌ن وه‌كو رووبه‌ڕوو بوونه‌وه‌ی ئه‌وان [
وَالْحُرُمَاتُ قِصَاصٌ
] وه ئه‌و شتانه‌یشی كه حه‌رامه له شه‌رعدا پێشێل بكرێ ئه‌وانه تۆڵه‌یان لێ ئه‌سه‌ندرێ ئه‌گه‌ر هاتوو زوڵم و سته‌میان كرد [
فَمَنِ اعْتَدَى عَلَيْكُمْ فَاعْتَدُوا عَلَيْهِ بِمِثْلِ مَا اعْتَدَى عَلَيْكُمْ
] هه‌ر كه‌سێك كه ده‌ستدرێژی كرده سه‌رتان ئێوه‌ش ده‌ستدرێژی بكه‌نه سه‌ری به هاوشێوه‌ی ئه‌وه‌ی كه ده‌ستدرێژی كردۆته سه‌رتان نه‌ك زیاتر، وه زوڵمیان لێ مه‌كه‌ن [
وَاتَّقُوا اللَّهَ وَاعْلَمُوا أَنَّ اللَّهَ مَعَ الْمُتَّقِينَ (١٩٤)
] وه ته‌قوای خوای گه‌وره بكه‌ن و سنوره‌كانی مه‌به‌زێنن، وه بزانن كه خوای گه‌وره له‌گه‌ڵ ئه‌و كه‌سانه‌دایه كه ته‌قوای خوای گه‌وره ئه‌كه‌ن به‌وه‌ی سه‌ریان ئه‌خات و پشتیوانیان ئه‌كات و یارمه‌تیان ئه‌دات.