{ حەرامێتی هاوسەرگیری كردن لەگەڵا هاوبەشبڕیاردەراندا}
[
وَلَا تَنْكِحُوا الْمُشْرِكَاتِ حَتَّى يُؤْمِنَّ
] ئه‌ی باوه‌ڕداران ئێوه ئافره‌تانی بت په‌رست و هاوبه‌شبڕیارده‌رو سه‌رجه‌م كافران مه‌خوازن تا ئیمان نه‌هێنن، ته‌نها مه‌گه‌ر ئه‌وه‌ی گاور‌و جووله‌كه‌یه ئه‌وه دروسته موسڵمان بیانخوازێ به مه‌رجێك داوێن پاك بن (كه دواتر له سووره‌تی مائیده باسی ئه‌كه‌ین إن شا‌ء الله) [
وَلَأَمَةٌ مُؤْمِنَةٌ خَيْرٌ مِنْ مُشْرِكَةٍ
] وه ئافره‌تێكی كۆیله‌ی باوه‌ڕدار باشتره له ئافره‌تێكی ئازادی موشریك و هاوبه‌شبڕیارده‌ر [
وَلَوْ أَعْجَبَتْكُمْ
] با سه‌رسام بن به‌و ئافره‌ته موشریكه به‌وه‌ی كه جوانه و سه‌روه‌ت و سامانی هه‌یه و به‌ناوبانگه هه‌ر موسڵمانه‌كه باشتره [
وَلَا تُنْكِحُوا الْمُشْرِكِينَ حَتَّى يُؤْمِنُوا
] وه كچانی باوه‌ڕدار مه‌ده‌ن به موشریكان تا ئیمان نه‌هێنن كه ئیجماعی له‌سه‌ره دروست نیه به‌هیچ شێوازێ كچی موسڵمان بدرێ به ئه‌هلی كتابیش [
وَلَعَبْدٌ مُؤْمِنٌ خَيْرٌ مِنْ مُشْرِكٍ
] وه كچه باوه‌ڕداره‌كه بده‌ن به كۆیله‌یه‌كی ئیماندار ئه‌وه باشتره له‌وه‌ی بیده‌ن به موشریكێك كه ئازادبێ و ده‌وڵه‌مه‌ند بێ و سه‌روه‌ت و سامانی هه‌بێ [
وَلَوْ أَعْجَبَكُمْ
] ئه‌گه‌ر سه‌رسامیش بن به‌و موشریكه‌و به‌و شته دونیایانه [
أُولَئِكَ يَدْعُونَ إِلَى النَّارِ
] بۆچی نابێ كچ بده‌ن به كافر؟ له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌وان بانگه‌وازی خه‌ڵكی ئه‌كه‌ن بۆ ئاگری دۆزه‌خ بۆ شیرك به وته‌و كرده‌وه‌یان [
وَاللَّهُ يَدْعُو إِلَى الْجَنَّةِ وَالْمَغْفِرَةِ بِإِذْنِهِ
] به‌ڵام خوای گه‌وره بانگتان ئه‌كات بۆ به‌هه‌شت و لێخۆشبوو‌ن به ئیزنی خۆی [
وَيُبَيِّنُ آيَاتِهِ لِلنَّاسِ لَعَلَّهُمْ يَتَذَكَّرُونَ (٢٢١)
] وه خوای گه‌وره ئایه‌ته‌كانی خۆی بۆ خه‌ڵكی ڕوون ئه‌كاته‌وه به‌ڵكو بیر بكه‌نه‌وه.