[
نِسَاؤُكُمْ حَرْثٌ لَكُمْ فَأْتُوا حَرْثَكُمْ أَنَّى شِئْتُمْ
] جووله‌كه ده‌یانووت له دواوه له‌شوێنی منداڵ بوونه‌وه بچنه لای خێزانتان ئه‌وا منداڵه‌كه حۆل ده‌رده‌چێت، خوای گه‌وره ئه‌م ئایه‌ته‌ی دابه‌زاندو فه‌رمووی: خێزانه‌كانتان كێڵگه‌ن بۆ ئێوه به ویستی خۆتان له شوێنی منداڵ بوونه‌وه بچنه لایان [
وَقَدِّمُوا لِأَنْفُسِكُمْ
] وه چاكه‌و خێر پێش خۆتان بنێرن بۆ قیامه‌تتان [
وَاتَّقُوا اللَّهَ وَاعْلَمُوا أَنَّكُمْ مُلَاقُوهُ
] وه ته‌قوای خوای گه‌وره بكه‌ن وه‌بزانن كه ئێوه ئه‌گه‌نه‌وه به‌خوای گه‌وره‌و رووبه‌ڕووی ده‌بنه‌وه [
وَبَشِّرِ الْمُؤْمِنِينَ (٢٢٣)
] وه‌مژده بده به ئیمانداران.