[
لِلَّذِينَ يُؤْلُونَ مِنْ نِسَائِهِمْ تَرَبُّصُ أَرْبَعَةِ أَشْهُرٍ
] ئه‌وانه‌ی كه (إيلاء) ئه‌كه‌ن له خێزانه‌كانیان، واته: سوێند ئه‌خون كه جیماع له‌گه‌ڵ خێزانه‌كانیاندا نه‌كه‌ن ئه‌وه تا چوار مانگ ئه‌توانن چاوه‌ڕێ بكه‌ن ئه‌مه ئه‌وپه‌ڕیه‌تی له‌وه زیاتر بۆیان نیه له خێزانه‌كانیان دووربكه‌ونه‌وه ده‌بێت یان ته‌ڵاقی بدات یان بچێته‌وه لای [
فَإِنْ فَاءُوا
] ئه‌گه‌ر له‌و سوێنده‌یان گه‌ڕانه‌وه كه سوێندی خواردووه جیماع له‌گه‌ڵ خێزانه‌كه‌ی نه‌كات و سوێنده‌كه‌ی بشكێنێ وه بچێته‌وه لای خێزانی و كه‌فاره‌تی سوێنده‌كه‌ی بدات ئه‌وه باشتره [
فَإِنَّ اللَّهَ غَفُورٌ رَحِيمٌ (٢٢٦)
] وه به‌دڵنیایی خوای گه‌وره زۆر لێخۆش‌بوو و به‌ڕه‌حم و به‌زه‌ییه.