{جولەكە لە حەسودیدا ئیمان بە قورئان ناهێنن}
[
وَلَمَّا جَاءَهُمْ كِتَابٌ مِنْ عِنْدِ اللَّهِ مُصَدِّقٌ لِمَا مَعَهُمْ
] وه كاتێكیش كه جووله‌كه له‌لایه‌ن خوای گه‌وره‌وه كتابێكیان بۆ هات كه قورئانه كه به‌ڕاستدانه‌ری ته‌وراته كه ده‌بوایه ئیمانیان پێ بهێنایه [
وَكَانُوا مِنْ قَبْلُ يَسْتَفْتِحُونَ عَلَى الَّذِينَ كَفَرُوا
] وه پێش ئه‌وه‌ی كه خوای گه‌وره قورئان دابه‌زێنێ و پێغه‌مبه‌ری خوا
صلی الله علیه وسلم
بنێرێ ئه‌وان به كافرانیان ئه‌ووت به‌م نزیكانه پێغه‌مبه‌رێك دێت ئه‌و كاته ئه‌گه‌ر هات بزانن چۆن ئێمه شوێنی ئه‌كه‌وین و ئێوه له‌ناو ئه‌به‌ین [
فَلَمَّا جَاءَهُمْ مَا عَرَفُوا كَفَرُوا بِهِ
] به‌ڵام كاتێك كه ئه‌و پێغه‌مبه‌ره هات و ناسیان كه محمده‌و
صلی الله علیه وسلم
له خۆیان نیه كوفریان پێی كرد‌و شوێنی نه‌كه‌وتن [
فَلَعْنَةُ اللَّهِ عَلَى الْكَافِرِينَ (٨٩)
] له‌عنه‌تی خوای گه‌وره له كافران بێت.