Firka
25 - Al-Furqaan
سُورَةُ الفُرۡقَانِ
- 25:1818
قَالُوا سُبْحَانَكَ مَا كَانَ يَنْبَغِي لَنَا أَنْ نَتَّخِذَ مِنْ دُونِكَ مِنْ أَوْلِيَاءَ وَلَٰكِنْ مَتَّعْتَهُمْ وَآبَاءَهُمْ حَتَّىٰ نَسُوا الذِّكْرَ وَكَانُوا قَوْمًا بُورًا
له وه‌ڵامدا ده‌ڵێن: خوایه، پاکی و بێگه‌ردی بۆ تۆیه، هه‌رگیز ڕه‌وا نیه ئێمه جگه له تۆ که‌سێک، یان شتێکی تر بپه‌رستین یان بیکه‌ینه پشتیوان و یاوه‌ری خۆمان، به‌ڵام تۆ نازو نیعمه‌تت به‌و خه‌ڵکه گومڕاییه و باو‌و باپیرانیان به‌خشی بوو، ئیتر هه‌موو یاداوه‌ری و یاد خستنه‌وه‌کانیان فه‌رامۆش کرد و بوونه قه‌ومێکی بێ خێر و تیاچوو.
- 25:1919
فَقَدْ كَذَّبُوكُمْ بِمَا تَقُولُونَ فَمَا تَسْتَطِيعُونَ صَرْفًا وَلَا نَصْرًا ۚ وَمَنْ يَظْلِمْ مِنْكُمْ نُذِقْهُ عَذَابًا كَبِيرًا
(ئه‌وسا به‌سه‌ر گه‌ردانه‌کان ده‌وترێت) ئه‌وه‌ته په‌رستراوه‌کان گوفتاری ئێوه‌یان به درۆ خسته‌وه، ئیتر نه ده‌توانن له سزای خوایی خۆتان ده‌رباز بکه‌ن، نه ده‌توانن پشتیوانێک به ده‌ست بهێنن، جا هه‌ر که‌ستان بیه‌وێت سته‌مێک بکات، ئه‌وه ئێمه سزایه‌کی سه‌خت و گه‌وره وسامناکی پێ ده‌چێژین.
- 25:2020
وَمَا أَرْسَلْنَا قَبْلَكَ مِنَ الْمُرْسَلِينَ إِلَّا إِنَّهُمْ لَيَأْكُلُونَ الطَّعَامَ وَيَمْشُونَ فِي الْأَسْوَاقِ ۗ وَجَعَلْنَا بَعْضَكُمْ لِبَعْضٍ فِتْنَةً أَتَصْبِرُونَ ۗ وَكَانَ رَبُّكَ بَصِيرًا
ئێمه پێش تۆ (ئه‌ی محمد صلی الله علیه وسلم) هیچ که‌سێکمان له پێغه‌مبه‌ران ڕه‌وانه نه‌کردووه که خواردنیان نه‌خواردبێت، یان به بازاڕدا نه‌گه‌ڕابن، ئێمه هه‌ندێک له ئێومان کردۆته هۆی تاقیکردنه‌وه‌ی هه‌ندێکی ترتان.. ئایا خۆده‌گرن و خۆڕاگر ده‌بن، بێگومان په‌روه‌ردگاری تۆ هه‌میشه و به‌رده‌وام بینایه (به هه‌ڵسوکه‌وتی به‌نده‌کانی).
- 25:2121
۞ وَقَالَ الَّذِينَ لَا يَرْجُونَ لِقَاءَنَا لَوْلَا أُنْزِلَ عَلَيْنَا الْمَلَائِكَةُ أَوْ نَرَىٰ رَبَّنَا ۗ لَقَدِ اسْتَكْبَرُوا فِي أَنْفُسِهِمْ وَعَتَوْا عُتُوًّا كَبِيرًا
ئه‌وانه‌ی به ئومێدی دیداری ئێمه نین وتیان: ئه‌وه بۆ فریشه دانه‌به‌زێنرا بۆ لامان (تا دڵنیا بین له حه‌قیقه‌تی قورئان و پێغه‌مبه‌ر) یاخود په‌روه‌ردگارمان به چاوی خۆمان ببینین، سوێند به خوا بێگومان ئه‌وانه له ده‌روونی خۆیاندا خۆیان به‌گه‌وره ده‌زانن، له سنوور ترازاون و سه‌رکه‌شیان بێ ئه‌ندازه‌یه.
- 25:3131
وَكَذَٰلِكَ جَعَلْنَا لِكُلِّ نَبِيٍّ عَدُوًّا مِنَ الْمُجْرِمِينَ ۗ وَكَفَىٰ بِرَبِّكَ هَادِيًا وَنَصِيرًا
هه‌ر به‌و شێوه‌یه‌ی (که تۆ ئه‌ی محمد صلی الله علیه وسلم دژایه‌تی ده‌کرێیت) بۆ هه‌ر پێغه‌مبه‌رێک دوژمن و مڵۆزممان له تاوانباران فه‌راهه‌م هێناوه، (به‌ڵام دلنیابه که)په‌روه‌ردگات به‌سه که ڕێنموویت بکات و پشتیوانیت لێ بکات.
- 25:3232
وَقَالَ الَّذِينَ كَفَرُوا لَوْلَا نُزِّلَ عَلَيْهِ الْقُرْآنُ جُمْلَةً وَاحِدَةً ۚ كَذَٰلِكَ لِنُثَبِّتَ بِهِ فُؤَادَكَ ۖ وَرَتَّلْنَاهُ تَرْتِيلًا
کافره‌کان (بیانوویه‌کی تریان گرت و) وتیان: ئه‌وه بۆ قورئان به یه‌ک که‌ڕه‌ت بۆی ڕه‌وانه ناکرێت، بێگومان ئێمه هه‌ر به‌و شێوه‌یه ڕه‌وانه‌ی ده‌که‌ین، تا دڵی تۆ زیاتر دڵنیا بکه‌ین، به‌رده‌وام به‌جوانی دایده‌ڕێژین و ده‌یگه‌یه‌نین.
- 25:3434
الَّذِينَ يُحْشَرُونَ عَلَىٰ وُجُوهِهِمْ إِلَىٰ جَهَنَّمَ أُولَٰئِكَ شَرٌّ مَكَانًا وَأَضَلُّ سَبِيلًا
ئه‌و تاوانبارانه‌ی (دژایه‌تی به‌رنامه‌ی خوا ده‌که‌ن)، له‌سه‌ر ڕووخساریان کێش ده‌کرێن بۆ دۆزه‌خ و تیایدا کۆده‌کرێنه‌وه، ئا ئه‌وانه ناخۆشترین جێگه‌یان هه‌یه، چونکه گومڕاترین ڕێبازیان کاتی خۆی گرتبووه به‌ر.
- 25:3636
فَقُلْنَا اذْهَبَا إِلَى الْقَوْمِ الَّذِينَ كَذَّبُوا بِآيَاتِنَا فَدَمَّرْنَاهُمْ تَدْمِيرًا
ئه‌وسا پیمان وتن: هه‌ردووکتان بچن بۆ سه‌ر ئه‌و قه‌ومه‌ی که ئایه‌ته‌کانی ئیمه به‌درۆ ده‌زانن و بڕوای پێ ناکه‌ن (ئه‌وسا دوای ساڵه‌ها سه‌رکه‌شی و یاخی بوون) به توند‌و تیژی تێکمان شکاندن به‌سه‌ر یه‌کداو له‌ناومان بردن.
- 25:3737
وَقَوْمَ نُوحٍ لَمَّا كَذَّبُوا الرُّسُلَ أَغْرَقْنَاهُمْ وَجَعَلْنَاهُمْ لِلنَّاسِ آيَةً ۖ وَأَعْتَدْنَا لِلظَّالِمِينَ عَذَابًا أَلِيمًا
قه‌ومی_ نوح_یش کاتێک به‌رنامه‌ی پێغه‌مبه‌رانیان به‌درۆ زانی (چونکه بڕوا نه بوون به پێغه‌مبه‌رێک بڕوا نه‌بوونه به هه‌موویان) ئه‌وسا ئێمه نوقمی زریانه‌که‌مان کردن و کردمانن به په‌ندو عیبره‌ت بۆ خه‌ڵکی و سزایه‌کی به ئێشمان بۆ سته‌مکاران ئاماده کردووه.
- 25:4040
وَلَقَدْ أَتَوْا عَلَى الْقَرْيَةِ الَّتِي أُمْطِرَتْ مَطَرَ السَّوْءِ ۚ أَفَلَمْ يَكُونُوا يَرَوْنَهَا ۚ بَلْ كَانُوا لَا يَرْجُونَ نُشُورًا
خۆ (قوره‌یشیه‌کان و خه‌ڵکێکی زۆر) سه‌ردانی ئه‌و شارۆچکه‌یان کردووه که‌کاتی خۆی به‌رد بارانی سه‌خت و دژواری به‌سه‌ردا باری، ئایا ئاسه‌واری ئه‌و کاول کاریه‌یان نه‌بینیووه؟ نه‌خێر هۆی نه بینین نییه، به‌ڵکو ئه‌وانه به‌ته‌مای لێپرسینه‌وه و زیندوو بوونه‌وه نین؟
- 25:4242
إِنْ كَادَ لَيُضِلُّنَا عَنْ آلِهَتِنَا لَوْلَا أَنْ صَبَرْنَا عَلَيْهَا ۚ وَسَوْفَ يَعْلَمُونَ حِينَ يَرَوْنَ الْعَذَابَ مَنْ أَضَلُّ سَبِيلًا
هه‌روه‌ها ده‌ڵێن: خه‌ریک بوو له په‌رستنی خواکانمان وێڵمان بکات، ئه‌گه‌ر ئێمه خۆڕاگر نه‌بووینایه له سه‌ر په‌رستنیان، جا له داهاتوودا چاک بۆیان ده‌رده‌که‌وێت، کاتێک که سزا‌و ئازار ده‌بینن کێ زۆر گومڕاو سه‌رلێشێواوه؟!
- 25:4545
أَلَمْ تَرَ إِلَىٰ رَبِّكَ كَيْفَ مَدَّ الظِّلَّ وَلَوْ شَاءَ لَجَعَلَهُ سَاكِنًا ثُمَّ جَعَلْنَا الشَّمْسَ عَلَيْهِ دَلِيلًا
ئایا نا‌بینیت چۆن په‌روه‌ردگارت سێبه‌ر درێژ ده‌کاته‌وه، ئه‌گه‌ر بیویستایه جێگیری ده‌کرد، پاشان خۆریشمان کردووه به‌به‌ڵگه و نیشانه له‌سه‌ر سێبه‌ر (به هۆیه‌وه دیمه‌نی جوانی جۆراو جۆر به دروست کراوان ده‌به‌خشن).
- 25:4848
وَهُوَ الَّذِي أَرْسَلَ الرِّيَاحَ بُشْرًا بَيْنَ يَدَيْ رَحْمَتِهِ ۚ وَأَنْزَلْنَا مِنَ السَّمَاءِ مَاءً طَهُورًا
هه‌ر ئه‌و زاته‌یه که بای شه‌ماڵ ده‌نێرێت که مژده‌یه‌که له‌لایه‌ن خوای میهره‌بانه‌وه، (ئینجا ده‌فه‌رمووێت): ئێمه‌ش له ئاسمانه‌وه ئاوێکی پاک و خاوێنمان باراندووه (به شێوه‌ی باران و به‌فرو ته‌رزه)...
- 25:5050
وَلَقَدْ صَرَّفْنَاهُ بَيْنَهُمْ لِيَذَّكَّرُوا فَأَبَىٰ أَكْثَرُ النَّاسِ إِلَّا كُفُورًا
سوێند به خوا ئێمه قورئانمان ڕاگه‌یاندوه و به چه‌نده‌ها شێوه خستومانه‌ته به‌رده‌میان تا یاداوه‌ری وه‌ربگرن، که‌چی زۆربه‌ی خه‌ڵکی هه‌ر ڕێبازی بێ باوه‌ڕی ده‌گرنه به‌ر، هه‌ر شوێنی بێباوه‌ڕی ده‌که‌ون و هیچی تر.
- 25:5353
۞ وَهُوَ الَّذِي مَرَجَ الْبَحْرَيْنِ هَٰذَا عَذْبٌ فُرَاتٌ وَهَٰذَا مِلْحٌ أُجَاجٌ وَجَعَلَ بَيْنَهُمَا بَرْزَخًا وَحِجْرًا مَحْجُورًا
هه‌ر ئه‌و زاته‌یه که ئاوی دوو ده‌ریا یان دوو ڕووبار له پاڵ یه‌کدا (وه‌ک خۆیان ده‌هێلێته‌وه و تێکه‌ڵ نابن، چونکه چڕیان جیاوازه)، ئه‌مه‌یان شیرین و خۆش و سازگار، ئه‌وی تریان تفت و تاڵه، له نێوانیاندا به‌ربه‌ست و کۆسپی فه‌راهه‌م هێناوه ناهێڵێت تیکه‌ڵ ببن.
- 25:5454
وَهُوَ الَّذِي خَلَقَ مِنَ الْمَاءِ بَشَرًا فَجَعَلَهُ نَسَبًا وَصِهْرًا ۗ وَكَانَ رَبُّكَ قَدِيرًا
هه‌ر ئه‌و زاته‌یه که ئاوی (مه‌نی) به‌شه‌ر دروست ده‌کات (له‌وه‌ودواش زۆربه‌ی پێکهاته‌ی له‌شی هه‌ر ئاوه) و کردوویه‌تی به هۆی خزمایه‌تی (له ڕێگه‌ی پیاوه‌وه کۆمه‌ڵێک خزم دروست ده‌بێت هه‌روه‌ها له ڕێگه‌ی ئافره‌ته‌وه کۆمه‌ڵێک)، بێگومان په‌روه‌ردگاری تۆ به‌رده‌وام ده‌سه‌ڵاتی بێ سنووره (له هه‌موو بوارێک‌دا).
- 25:5858
وَتَوَكَّلْ عَلَى الْحَيِّ الَّذِي لَا يَمُوتُ وَسَبِّحْ بِحَمْدِهِ ۚ وَكَفَىٰ بِهِ بِذُنُوبِ عِبَادِهِ خَبِيرًا
تۆ ئه‌ی محمد صلی الله علیه وسلم، پشت ببه‌سته به‌و زاته‌ی که هه‌میشه زیندووه و هه‌رگیز نامرێت، به‌رده‌وام ته‌سبیحات و سوپاس و ستایشی بکه، ئه‌وه‌نده به‌سه بۆ ئه‌و زاته که به هه‌موو گوناهو تاوانی به‌نده‌کانی ئاگایه و (هیچی لێ په‌نهان نیه).
- 25:5959
الَّذِي خَلَقَ السَّمَاوَاتِ وَالْأَرْضَ وَمَا بَيْنَهُمَا فِي سِتَّةِ أَيَّامٍ ثُمَّ اسْتَوَىٰ عَلَى الْعَرْشِ ۚ الرَّحْمَٰنُ فَاسْأَلْ بِهِ خَبِيرًا
ئه‌و زاته‌ی که ئاسمانه‌کان و زه‌وی و هه‌رچی وا له نێوانیاندایه له ماوه‌ی شه‌ش ڕۆژدا دروستی کردووه، له‌وه‌ودوا له‌سه‌ر عه‌رش وته‌ختی فه‌رمانڕه‌وایی وه‌ستاوه (سه‌رنجی ئایه‌تی_2_سوره‌تی- الرعد- بده)، خوا په‌روه‌ردگارێکی میهره‌بانه، (جا بۆ تێگه‌یشتن له ورده‌کاری و گرنگی به‌دیهێنراوه‌کانی له جیهانی ئه‌ستێره‌کان و کۆمه‌ڵه‌ی خۆر و ئاده‌میزاد و گیانله‌به‌ران و ڕووه‌ک و... هتد) له که‌سێکی ئاگا‌و زانا بپرسه!!
- 25:6060
وَإِذَا قِيلَ لَهُمُ اسْجُدُوا لِلرَّحْمَٰنِ قَالُوا وَمَا الرَّحْمَٰنُ أَنَسْجُدُ لِمَا تَأْمُرُنَا وَزَادَهُمْ نُفُورًا ۩
کاتێک به خوانه‌ناسان بوترێت سوژده ببه‌ن بۆ خوای میهره‌بان (ئه‌و نه‌فامانه به‌سه‌رکه‌شیه‌وه) ده‌ڵێن: ڕه‌حمان کێیه؟ خوای میهره‌بان کامه‌یه؟ ئایا سوژده به‌رین بۆ که‌سێک که تۆ فه‌رمانمان پێ ده‌ده‌یت؟! تا بێت فه‌رمانی خوا زیاتر ئه‌وانه ته‌ره‌و وێڵ ده‌کات.
- 25:6363
وَعِبَادُ الرَّحْمَٰنِ الَّذِينَ يَمْشُونَ عَلَى الْأَرْضِ هَوْنًا وَإِذَا خَاطَبَهُمُ الْجَاهِلُونَ قَالُوا سَلَامًا
به‌نده‌کانی خوای میهره‌بان ئه‌و که‌سانه‌ن که زۆر به هێمنی و سه‌لاری به‌سه‌ر زه‌ویدا ده‌ڕۆن، کاتێکیش نه‌فامان به قسه و قسه‌ڵۆکی ناخۆش به‌ره‌نگاریان ده‌بن، له وه‌ڵامیاندا ده‌ڵێن: سڵاو (ڕه‌وشت به‌رزی خۆیان ده‌نوێنن).
- 25:6767
وَالَّذِينَ إِذَا أَنْفَقُوا لَمْ يُسْرِفُوا وَلَمْ يَقْتُرُوا وَكَانَ بَيْنَ ذَٰلِكَ قَوَامًا
(هه‌روه‌ها به‌نده‌کانی خوای میهره‌بان) ئه‌وانه‌ن که: کاتێک ماڵ‌و سامانیان ده‌به‌خشن و خه‌رجی ده‌که‌ن، نه زیاده‌ڕه‌وی تێدا ده‌که‌ن و بازایه‌ی ده‌ده‌ن، نه ده‌ست نوقاو ڕه‌زیلیشن، به‌ڵکو له‌و نێوانه‌دان (مام ناوه‌ندین و له شتی به‌سوود به‌کاری ده‌هێنن).
- 25:6868
وَالَّذِينَ لَا يَدْعُونَ مَعَ اللَّهِ إِلَٰهًا آخَرَ وَلَا يَقْتُلُونَ النَّفْسَ الَّتِي حَرَّمَ اللَّهُ إِلَّا بِالْحَقِّ وَلَا يَزْنُونَ ۚ وَمَنْ يَفْعَلْ ذَٰلِكَ يَلْقَ أَثَامًا
هه‌روه‌ها ئه‌وانه‌ی هیچ جۆره خوایه‌کی تر له‌گه‌ڵ خوادا ناپه‌رستن، که‌سیش ناکوژن که خوا کوشتنی حه‌رام کردبێت مه‌گه‌ر به حه‌ق و ڕه‌وا، هه‌روه‌ها زینا ناکه‌ن و نزیکی ناکه‌ون، جا ئه‌وه‌ی ئه‌و جۆره کاره خراپانه ئه‌نجام بدات، ئه‌وه توشی سزا و ئازار‌و ڕیسوایی ده‌بێت.
- 25:7070
إِلَّا مَنْ تَابَ وَآمَنَ وَعَمِلَ عَمَلًا صَالِحًا فَأُولَٰئِكَ يُبَدِّلُ اللَّهُ سَيِّئَاتِهِمْ حَسَنَاتٍ ۗ وَكَانَ اللَّهُ غَفُورًا رَحِيمًا
مه‌گه‌ر ئه‌و که‌سه‌ی ته‌وبه بکات و باوه‌ڕ بهێنێت وکار وکرده‌وه‌ی چاکه ئه‌نجام بدات، ئا ئه‌و جۆره که‌سانه خوا کار و کرده‌وه خراپه‌کانیشیان بۆ ده‌گۆڕێت به چاکه، چونکه هه‌میشه و به‌رده‌وام خوا لێخۆش‌بوو میهره‌بانه (به‌رامبه‌ر خه‌ڵکی به گشتی و ئه‌و جۆره که‌سانه به تایبه‌تی).
- 25:7272
وَالَّذِينَ لَا يَشْهَدُونَ الزُّورَ وَإِذَا مَرُّوا بِاللَّغْوِ مَرُّوا كِرَامًا
(به‌نده‌کانی خوای میهره‌بان) ئه‌وانه‌شن که شایه‌تی ناحه‌ق ناده‌ن، هه‌رگیز له شوێنێکدا ئاماده نابن که شایه‌تی ناحه‌قی تێدا ئه‌نجام ده‌درێت و یان درۆی تێدا ده‌کرێت، کاتێکیش به لای گه‌مه و گاڵه و چه‌پۆکانی نه‌فاماندا تێده‌په‌ڕن، به هێمنی و له‌سه‌رخۆیی و سه‌ربه‌رزیه‌وه تێده‌په‌ڕن.
- 25:7474
وَالَّذِينَ يَقُولُونَ رَبَّنَا هَبْ لَنَا مِنْ أَزْوَاجِنَا وَذُرِّيَّاتِنَا قُرَّةَ أَعْيُنٍ وَاجْعَلْنَا لِلْمُتَّقِينَ إِمَامًا
ئه‌وانه‌شن که ده‌ڵێن: په‌روه‌ردگارا له هاوسه‌ران و نه‌وه‌کانمان که‌سانێکمان پێ ببه‌خشه که ببنه مایه‌ی ڕووناکی دیده‌مان و شادمانی دڵمان و بمان که به پێشه‌وا بۆ پارێزکاران و خواناسان.
- 25:7575
أُولَٰئِكَ يُجْزَوْنَ الْغُرْفَةَ بِمَا صَبَرُوا وَيُلَقَّوْنَ فِيهَا تَحِيَّةً وَسَلَامًا
ئه‌و جۆره که‌سانه‌ی (که باسکران) پاداشتیان ژووره (ڕازاوه و به‌رزو خۆشه‌کانی به‌هه‌شته) له به‌رامبه‌ر خۆگرتن و ئارامگرتنیانه‌وه، جا له‌وێ به سڵاو و دروود پێشوازیان لێده‌کرێت (بۆ هه‌میشه ده‌حه‌وێنه‌وه تیایدا).
- 25:7777
قُلْ مَا يَعْبَأُ بِكُمْ رَبِّي لَوْلَا دُعَاؤُكُمْ ۖ فَقَدْ كَذَّبْتُمْ فَسَوْفَ يَكُونُ لِزَامًا
تۆ ئه‌ی محمد صلی الله علیه وسلم پێیان بڵێ: (خه‌ڵکینه) په‌روه‌ردگارم هیچ گوێتان پێ نادات و نرختان بۆ دانانێت، ئه‌گه‌ر دوعا‌و نزا‌و خواپه‌رستیتان نه‌بێت، که‌چی زۆربه‌تان هه‌ر پێغه‌مبه‌ر و قورئانتان به درۆزانی، ئه‌گه‌ر به‌رده‌وام وابن، ئه‌وا سزا‌و تۆڵه‌ی خوایی له ئاینده‌دا یه‌خه‌تان پێ ده‌گرێت له کۆڵتان نابێته‌وه.
- 25:11
بِسْمِ اللَّهِ الرَّحْمَٰنِ الرَّحِيمِ تَبَارَكَ الَّذِي نَزَّلَ الْفُرْقَانَ عَلَىٰ عَبْدِهِ لِيَكُونَ لِلْعَالَمِينَ نَذِيرًا
به‌رزو پیرۆز‌و پاک و بڵنده ئه‌و زاته‌ی که قورئانی دابه‌زاندووه تا ببێته جیاکه‌ره‌وه‌ی ڕاست و ناڕاست، بۆ سه‌ر به‌نده‌ی خۆی (محمد صلی الله علیه وسلم) تا ببێته هۆشیار که‌ره‌وه‌و بێدارکه‌ره‌وه‌ی دانیشتوانی جیهان له هه‌موو سه‌رده‌مێکدا.
- 25:22
الَّذِي لَهُ مُلْكُ السَّمَاوَاتِ وَالْأَرْضِ وَلَمْ يَتَّخِذْ وَلَدًا وَلَمْ يَكُنْ لَهُ شَرِيكٌ فِي الْمُلْكِ وَخَلَقَ كُلَّ شَيْءٍ فَقَدَّرَهُ تَقْدِيرًا
ئه‌و زاته‌ی که هه‌موو ئاسمانه‌کان و زه‌وی موڵکی ئه‌وه‌و هه‌ر ئه‌و خاوه‌نیانه، که‌سیشی نه‌کردووه به ڕۆڵه‌ی خۆی و که‌سی نه‌کردووه به شه‌ریک و هاوبه‌ش له مه‌ودای موڵک و ده‌سه‌ڵاتیدا، هه‌موو شتێکی دروستکردووه به ئه‌ندازه‌و قه‌باره و شێوه و تام و بۆن و ڕه‌نگ و جیاوازی هه‌مه جۆر... هتد، نه‌خشه‌ی ڕێک و پێکی بۆ هه‌موو شتێک داناوه (به شێوه‌یه‌ک که پێویستیه‌کانی ئاده‌میزاد دابین بکه‌ن و له خزمه‌تیدا بن).
- 25:33
وَاتَّخَذُوا مِنْ دُونِهِ آلِهَةً لَا يَخْلُقُونَ شَيْئًا وَهُمْ يُخْلَقُونَ وَلَا يَمْلِكُونَ لِأَنْفُسِهِمْ ضَرًّا وَلَا نَفْعًا وَلَا يَمْلِكُونَ مَوْتًا وَلَا حَيَاةً وَلَا نُشُورًا
که‌چی هاوه‌ڵگه‌ران له جیاتی ئه‌و زاته شتانێکی تریان کردووه به خوای خۆیان که هیچ دروست ناکه‌ن و هیچیان پی به‌دی ناهێنرێت، به‌ڵکو خۆیان دروست ده‌کرێن، (ته‌نانه‌ت) ناتوانن سودێک یان زه‌ره‌رێک به خۆیان بگه‌یه‌نن، هه‌روه‌ها نه مردنیان به ده‌سته، نه ژیان، نه زیندوو کردنه‌وه.
- 25:44
وَقَالَ الَّذِينَ كَفَرُوا إِنْ هَٰذَا إِلَّا إِفْكٌ افْتَرَاهُ وَأَعَانَهُ عَلَيْهِ قَوْمٌ آخَرُونَ ۖ فَقَدْ جَاءُوا ظُلْمًا وَزُورًا
ئه‌وانه‌ی بێ باوه‌ڕ بوون وتویانه: ئه‌م قورئانه درۆیه‌ک نه‌بێت که (محمد صلی الله علیه وسلم) خۆی هه‌ڵیبه‌ستووه، شتێکی تر نییه، که‌سانی تریش یارمه‌تیانداوه، به ڕاستی ئه‌وانه (به‌و گوفتاره‌یان) سته‌م و بوختانێکی گه‌وره ده‌که‌ن و قسه‌یه‌کی ناڕه‌وایان کردووه.
- 25:77
وَقَالُوا مَالِ هَٰذَا الرَّسُولِ يَأْكُلُ الطَّعَامَ وَيَمْشِي فِي الْأَسْوَاقِ ۙ لَوْلَا أُنْزِلَ إِلَيْهِ مَلَكٌ فَيَكُونَ مَعَهُ نَذِيرًا
ئه‌وانه‌ی بێ باوه‌ڕن ده‌ڵێن: ئه‌م پێغه‌مبه‌ره چییه‌تی، خواردن ده‌خوات و به‌بازاڕدا ده‌ڕوات و ده‌گه‌ڕێت، ده‌بوایه فریشته‌یه‌ک بۆ لای دابه‌زییایه!! تائه‌ویش له‌گه‌ڵیدا خه‌ڵکی بێداربکاته‌وه‌و (له‌سه‌ره‌نجامی سه‌رپێچی) بیانترسێنێت!!.
- 25:88
أَوْ يُلْقَىٰ إِلَيْهِ كَنْزٌ أَوْ تَكُونُ لَهُ جَنَّةٌ يَأْكُلُ مِنْهَا ۚ وَقَالَ الظَّالِمُونَ إِنْ تَتَّبِعُونَ إِلَّا رَجُلًا مَسْحُورًا
یاخود گه‌نجینه‌یه‌کی له ئاسمانه‌وه بۆ فڕێ بدرایه، یاخود باخ و باخات و بێستانێکی تایبه‌تی ببوایه و لێی بخواردایه، به‌ڵکو سته‌مکاران ده‌ڵێن به ئیمانداران: ئێوه ته‌نها شوێن پیاوێکی جادوو لێکراو نه‌بێت، شوێن که‌سی تر نه‌که‌وتوون؟!
- 25:1010
تَبَارَكَ الَّذِي إِنْ شَاءَ جَعَلَ لَكَ خَيْرًا مِنْ ذَٰلِكَ جَنَّاتٍ تَجْرِي مِنْ تَحْتِهَا الْأَنْهَارُ وَيَجْعَلْ لَكَ قُصُورًا
(له‌حاڵه‌تێکدا) ئه‌و زاته مه‌زن وپیرۆزه، زاتێکه که ئه‌گه‌ر بیه‌وێت زۆر له‌وه‌ی که خوانه‌ناسان باسی ده‌که‌ن چاکترت پێ ده‌به‌خشێت.. باخ وباخاتی (جوان و ڕازاوه‌ت هه‌رله دنیادا بۆ ده‌ڕه‌خسێنێت) که چه‌نده‌ها ڕووبار به‌ژێر دره‌خته‌کانیدا ده‌ڕوات، هه‌روه‌ها کۆشک و ته‌لاری به‌رزو بڵندت پێ ده‌به‌خشێت.
- 25:1515
قُلْ أَذَٰلِكَ خَيْرٌ أَمْ جَنَّةُ الْخُلْدِ الَّتِي وُعِدَ الْمُتَّقُونَ ۚ كَانَتْ لَهُمْ جَزَاءً وَمَصِيرًا
ئه‌ی پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه وسلم) پێیان بڵێ: باشه، ئه‌و حاڵه چاکتره، یان به‌هه‌شتی هه‌میشه و به‌رده‌وام که به‌ڵێن دراوه به خواناسان وپارێزکاران، هه‌ر ده‌مێکیشه ئاماده کراوه بۆیان، که پاداشته‌و سه‌رئه‌نجام.
- 25:1717
وَيَوْمَ يَحْشُرُهُمْ وَمَا يَعْبُدُونَ مِنْ دُونِ اللَّهِ فَيَقُولُ أَأَنْتُمْ أَضْلَلْتُمْ عِبَادِي هَٰؤُلَاءِ أَمْ هُمْ ضَلُّوا السَّبِيلَ
ڕۆژێک دێت خوا بێ باوه‌ڕان کۆده‌کاته‌وه و هه‌موو ئه‌و شتانه‌ش که له‌جیاتی خوا ده‌یانپه‌رست، ئه‌وسا (خوا ڕوو به‌په‌رستراوه‌کان) ده‌فه‌رموێت: ئایا ئێوه ئه‌و به‌ندانه‌ی منتان گومڕا کرد؟ یاخود خۆیان ڕێبازی ڕاستیان وێڵ کرد و گومڕا بوون؟.