[
الَّذِينَ أُخْرِجُوا مِنْ دِيَارِهِمْ بِغَيْرِ حَقٍّ
] ئه‌و موسڵمانانه‌ی له ماڵ و حاڵی خۆیان له مه‌ككه ده‌ركران به ناحه‌ق [
إِلَّا أَنْ يَقُولُوا رَبُّنَا اللَّهُ
] ته‌نها تاوانێك هه‌یان بوو ئه‌وه‌بوو كه ئه‌یانوت: په‌روه‌ردگاری ئێمه الله یه‌و عیباده‌ت بۆ جگه له الله ناكه‌ین [
وَلَوْلَا دَفْعُ اللَّهِ النَّاسَ بَعْضَهُمْ بِبَعْضٍ لَهُدِّمَتْ صَوَامِعُ وَبِيَعٌ وَصَلَوَاتٌ وَمَسَاجِدُ يُذْكَرُ فِيهَا اسْمُ اللَّهِ كَثِيرًا
] وه ئه‌گه‌ر ئه‌و كوشتاره نه‌بوایه كه خوای گه‌وره ته‌شریعی كردووه كه پێغه‌مبه‌ران و باوه‌ڕداران كوشتاری كافران و دوژمنانی خوای گه‌وره بكه‌ن ئه‌وا ئه‌هلی كوفر‌و شیرك زاڵ ئه‌بوون به‌سه‌ر موسڵمانانداو ئه‌و كاته له هه‌موو سه‌رده‌مه‌كاندا صه‌ومه‌عه‌و په‌رستگای خواپه‌رستان و كه‌نیسه‌كان و شوێنی نوێژى جوله‌كه‌كان و مزگه‌وتی موسڵمانان هه‌مووی به‌ده‌ست كافرانه‌وه ئه‌ڕوخا، كه له‌و مزگه‌وتانه‌دا زۆر یادی خوای گه‌وره‌ی تیا ئه‌كرێ، واته: ئێوه كوشتاری كافران بكه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی بتوانن زیكر‌و عیباده‌تی خوای گه‌وره ئه‌نجام بده‌ن [
وَلَيَنْصُرَنَّ اللَّهُ مَنْ يَنْصُرُهُ
] وه هه‌ر كه‌سێكیش كه دینی خوا سه‌ربخات به دڵنیایى خوای گه‌وره‌ش سه‌ری ئه‌خات [
إِنَّ اللَّهَ لَقَوِيٌّ عَزِيزٌ (٤٠)
] به‌دڵنیایی خوای گه‌وره زۆر به‌هێزو باڵاده‌ست و به‌عیززه‌ته.