[

وَلِلَّهِ مُلْكُ السَّمَاوَاتِ وَالْأَرْضِ

] وە موڵكی ئاسمانەكان و زەوی هەمووی هی خوای گەورەیەو بەتاك و تەنها هەڵسوكەوتى تیادا دەكات [

وَيَوْمَ تَقُومُ السَّاعَةُ يَوْمَئِذٍ يَخْسَرُ الْمُبْطِلُونَ (٢٧)

] وە كاتێك كە ڕۆژی قیامەت دێت ئەو كەسانەی كە لەسەر باتڵ و پووچەڵ بوونە ئەلەو ڕۆژەدا تووشی دۆڕاندن و زەرەرمەندێتی ڕاستەقینە ئەبن كە بەرەو ئاگری دۆزەخ بەڕێ ئەكرێن، (سوفیانى سەورى) هاتە مەدینە گوێى لە (موعافرى) بوو قسەى پێكەنیناوى بۆ خەڵكى دەكردو خەڵكى دەخستە پێكەنینەوە، پێى فەرموو: (ئەى شێخ ئایا نازانى خواى گەورە رۆژێكى هەیە كە ئەوانەى قسەى پوچەڵ و بەتاڵ دەكەن تیایدا زەرەرمەند دەبن؟) لە پاش ئەوە (موعافرى) تا مردن نەگەڕایەوە سەرى.