لە رۆژى قیامەت هەموو ئوممەتان لەسەر چۆك كەوتوونە

[

وَتَرَى كُلَّ أُمَّةٍ جَاثِيَةً

] كاتێك كە دۆزەخ دەهێنرێت و دەنگێك دەردەكات ئەبینی هەموو ئوممەت و میللەتێك لەسەر چۆك كەوتوونە لەبەر سەختی و ناخۆشى دیمەنەكانی ڕۆژی قیامەت، تەنانەت ئیبراهیم پێغەمبەریش صلى الله علیه وسلم دەفەرمێت: نەفسى نەفسى نەفسى ئەى پەروەردگار ئەمڕۆ داواى رزگار كردنى جگە لە خۆمت لێ ناكەم، تەنانەت عیسا پێغەمبەریش صلى الله علیه وسلم دەفەرمێت: ئەى پەروەرگار ئەمڕۆ داواى رزگار كردنى هیچ كەسێكت لێ ناكەم تەنها نەفسى خۆم نەبێت، داواى رزگار كردنى مەریەمى دایكمت لێ ناكەم كە لێى بووم [

كُلُّ أُمَّةٍ تُدْعَى إِلَى كِتَابِهَا

] هەموو ئوممەتێك بانگ ئەكرێت بۆ لای ئەو كتابەی كە بۆی دابەزێندراوە، یاخود بۆ لای پەڕاوی كردەوەكانی خۆی [

الْيَوْمَ تُجْزَوْنَ مَا كُنْتُمْ تَعْمَلُونَ (٢٨)

] پێیان ئەووترێ: ئەمڕۆ سزا یان پاداشتی خۆتان وەرئەگرن لەسەر ئەو كردەوانەی كە لە دونیادا كردووتانە .