{داوای دابەزینی سفرەو خوان لە عیسا-
صلی الله علیه وسلم
– دەكرێت}
[
إِذْ قَالَ الْحَوَارِيُّونَ يَا عِيسَى ابْنَ مَرْيَمَ هَلْ يَسْتَطِيعُ رَبُّكَ أَنْ يُنَزِّلَ عَلَيْنَا مَائِدَةً مِنَ السَّمَاءِ
] ئه‌م حه‌واریانه قوتابیانی عیسا- صلى الله عليه وسلم - كه گومانیان نه‌بووه له خوای گه‌وره چۆن ئیبراهیم فه‌رمووی: [
رَبِّ أَرِنِي كَيْفَ تُحْيِ الْمَوْتَى
] (الْبَقَرَةِ : ٢٦٠) خوایه نیشانم بده چۆن مردوو زیندوو ئه‌كه‌یته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی دڵی ئارام بێ، ئه‌مانیش بۆ دڵئارامی و دڵنه‌وایی وه له‌به‌ر ئه‌وه‌ی كه برسی بوون و خواردنیشیان نه‌بوو وتیان: ئه‌ی عیسای كوڕی مه‌ریه‌م- صلى الله عليه وسلم - ئایا په‌روه‌ردگارت ئه‌توانێ سفره‌و خوانێكمان له ئاسمانه‌وه بۆ داببه‌زێنێ كه لێی بخۆین وه برسیه‌تیمان نه‌هێلێت [
قَالَ اتَّقُوا اللَّهَ إِنْ كُنْتُمْ مُؤْمِنِينَ (١١٢)
] ئه‌ویش فه‌رمووی: ته‌قوای خوای گه‌وره بكه‌ن و واز له‌و پرسیاره‌و هاوشێوه‌ی ئه‌مانه بێنن ئه‌گه‌ر ئێوه به‌ڕاستگۆیی ئیمانتان هێناوه‌و ئیمانداری ڕاستگۆن.