[
لَقَدْ كَفَرَ الَّذِينَ قَالُوا إِنَّ اللَّهَ هُوَ الْمَسِيحُ ابْنُ مَرْيَمَ
] به‌دڵنیایی ئه‌و كه‌سانه كافر بوون كه ئه‌یانووت: به‌ڕاستی خوای گه‌وره عیسای كوڕی مه‌ریه‌مه‌و عیسى خوایه ئه‌مانه كافرن [
قُلْ فَمَنْ يَمْلِكُ مِنَ اللَّهِ شَيْئًا إِنْ أَرَادَ أَنْ يُهْلِكَ الْمَسِيحَ ابْنَ مَرْيَمَ وَأُمَّهُ
] ئه‌ی محمد- صلى الله عليه وسلم - پێیان بڵێ: كێ توانای به‌سه‌ر خوای گه‌وره‌دا هه‌یه و ئه‌توانێ ڕێگری له خوای گه‌وره بكات ئه‌گه‌ر بیه‌وێ عیسای كوڕی مه‌ریه‌م و مه‌ریه‌می دایكیشی له‌ناوبدات؟ ئه‌ی كه مه‌ریه‌م مرد كێ هه‌بوو بتوانێ مردنی لێ بگه‌ڕێنێته‌وه؟ یان كه ئێوه ئه‌ڵێن: عیسى كوژراوه ئه‌گه‌ر ئه‌مه خوا بوایه چۆن خوا ئه‌كوژرێ؟! چۆن خوا له خاچ ئه‌درێ؟! چۆن خوا ناتوانێ به‌رگری له خۆی بكات؟! [
وَمَنْ فِي الْأَرْضِ جَمِيعًا
] نه‌ك ئه‌مانه به‌ڵكو ئه‌گه‌ر هه‌رچی له‌سه‌ر ڕووی زه‌وی هه‌یه خوای گه‌وره بیه‌وێ هه‌موویان له‌ناو بدات كێ هه‌یه ڕێگری له خوای گه‌وره بكات و مه‌نعی خوای گه‌وره بكات؟! به دڵنیایى كه‌س نیه [
وَلِلَّهِ مُلْكُ السَّمَاوَاتِ وَالْأَرْضِ وَمَا بَيْنَهُمَا
] وه موڵكی ئاسمانه‌كان و زه‌وی و ئه‌وه‌ی له نێوانیان دا هه‌یه هه‌مووی موڵكی خوای گه‌وره‌یه [
يَخْلُقُ مَا يَشَاءُ
] خوای گه‌وره ئه‌وه‌ى ویستی لێ بێت دروستى ده‌كات وه‌كو چۆن عیسای به‌بێ باوك دروستكرد، وه ئاده‌می به‌بێ دایك و باوك دروستكرد [
وَاللَّهُ عَلَى كُلِّ شَيْءٍ قَدِيرٌ (١٧)
] وه خوای گه‌وره توانا‌و ده‌سه‌ڵاتی به‌سه‌ر هه‌موو شتێك‌دا هه‌یه.